ئه‌مریکا ١٠٠٠ سه‌ربازی خۆی ڕەوانەی سووریا دەکات

هەولێر-KDP.info- واشنتۆن پۆست ئاشکرای کرد، ئه‌مریکا هێزێکی خۆی که پێکهاتووه له هه‌زار سه‌رباز له سه‌روبه‌ندی ئازادکردنی شاری ڕه‌ققه‌دا ده‌نێرێت بۆ سوریا.
ڕۆژنامه‌که باس لەوە دەکات "ئه‌مریکا هه‌زار سه‌ربازی خۆی بۆ سووریا ده‌نێرێت و به‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی ستراتیژیی ئه‌م حکوومه‌ته نوێیه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ حکوومه‌ته‌که‌ی (باراک ئۆباما) ده‌گۆڕێت".
لە هەواڵەکەشدا هاتووە: "ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌که هێشتا ده‌بێ له‌لایه‌ن (جێمس مه‌تی) وه‌زیری به‌رگری و (دۆناڵد ترا‌مپ)ـی سه‌رۆکه‌وه ئیمزا بكرێت، به‌ڵام پرسی ڕەوانەکردنی هێز بۆ سووریا یه‌کلایی بووه‌ته‌وه." ئه‌م بڕیارەش وەک واشنتۆن پۆست دەنووسێت، هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌باته یه‌کێک له مه‌ترسیدارترین گۆڕه‌پانه‌کانی شه‌ڕ له جیهاندا و ئەرکیان ڕاوێژکردن ده‌بێت بۆ هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کان.




