٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنەكەسە، كۆنسووڵخانەی وڵاتان لە پێشێلكارییەكانی پەكەكە ئاگادار دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info-  سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ڕایگەیاند، پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە لە دژایەتیكردنی ئەنەكەسە و تاوەكو ئێستا تەنیا لە جزیرێ و كۆبانی، ٣٠بارەگای لێ داخستوون. گوتیشی، پەكەكە تەنانەت ئاڵای كوردستانیش لە ماڵان دێننە خوارێ، بۆیە ھەموو وڵاتان لەو پێشێلكاریانەیان ئاگادار دەكەنەوە.

(ئیبراھیم برۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "داخستنی بارەگاكانی ئێمە لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و لە كۆبانی و جزیرێ و عەفرین سەرجەم بارەگاكانی ئەنەكەسە و پارتەكانی بەشدار لە ئەنەكەسە داخراون، بە جۆرێك تەنیا لە كۆبانی و جزیرێ، ٣٠بارەگا داخراون".
(برۆ) گوتیشی، جگە لەو كارە، دژایەتیی ئاڵای كوردستانیش دەكەن و ھەر ماڵێك ئاڵای كوردستانی بەرز كردبێتەوە، بە بێ ئاگاداركردنەوە ئاڵاكە دێننە خوارەوە .
دەشڵێت: "پەیەدە تەنیا بەو كارەوە ناوەستێت و ھەنگاوی دیكە دەنێن بۆ دژایەتیكردنی ئێمە، ئەویش دەستگیركردنی هەرەمەكیی ئەندامان و لایەنگرانمانن، ئەو كارەی پەیەدەیش بە فیتی رژێمی سووریایە، لەبەر ئەوەی گەر سبەی رژێم گەڕایەوە بۆ ناوچە كوردییەكان، ئەركیان سووك بكەن".
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ئاماژەیشی دا: "ئێمە سەردانی ھەموو كۆنسووڵخانەكان لە شاری ھەولێر دەكەین و ھەمووان لەو پێشێلكاریانەی پەكەكە ئاگادار دەكەینەوە، جگە لەوەیش لە رێگەی ئیمێڵەوە خەڵكێكی زۆرمان ئاگادار كردووەتەوە و بەردەوامیش دەبین".

بڵند ئیبراھیم  
 

هەواڵی پەیوەندیدار