به دروشمی ''هه‌ڵه‌بجه پێشه‌نگی شكستی تیرۆر بوو، با پێشه‌نگی ئاوه‌دانكردنه‌وه بێت''، ساڵیادی كیمیاباران به‌رز ڕاده‌گیرێت

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 16-3، مه‌ڕاسیمی 29 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه ده‌چێت، كۆنسووڵی وڵاتان و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆی بانگهێشت كراون.
(كامه‌ران مسته‌فا عه‌بدوڵڵا) به‌رێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری شه‌هیدان و گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، بێئه‌وه‌ی ناوی ئاماده‌بووان ببات، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی گوتی له‌به‌ر باری ئه‌منییه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند "له 18-1-2017ه‌وه ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستیان پێكردووه بۆ یادی (29)ساڵه‌ی مه‌رگه‌ساتی 16-3، 8 لیژنه پێكهاتوون و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان زۆر به‌باشی كراون، ئه‌مڕۆیش 16-3، یاده‌كه به به‌شداریی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆنسووڵی وڵاتان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها میوانانی بیانی به‌ڕێوه ده‌چێت.''
29یه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به دروشمی ''هه‌ڵه‌بجه پێشه‌نگی شكستی تیرۆر بوو، با پێشه‌نگی ئاوه‌دانكردنه‌وه بێت''، به‌ڕێوه ده‌چێت و له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بڕی 30 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه.
له ڕۆژی (16-3-1988) له‌لایه‌ن ڕژێمی دیكتاتۆره‌كه‌ی پێشووی عێراقه‌وه، گازی خه‌رده‌ل له بۆنی سێ‌و، به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا بارێندراوه، له ئه‌نجامدا (5000)هه‌زار شه‌هید له خه‌ڵكی سڤیل شه‌هید بوون و (10000)هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون، ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێ به سه‌دان هاووڵاتی به ده‌ست كاریگه‌ریی كیمیاوییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنن و سه‌دان هاونیشتیمانی له یه‌ك دابڕان و ده‌یانیش بێسه‌روشوێنن.
له یادی (29)مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه،هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه وتاریان ده‌بێت.
(لوقمان عه‌بدولقادر) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی یادی(16-3)، بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "له (29)ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هیچ منداڵێكی ونبوومان نییه بۆ ئه‌مساڵ شادی كه‌ینه‌وه به كه‌سوكاریان، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ وارسی منداڵانی ونبوو گه‌یشتووه‌ته (73) وارس كه داوای(179) منداڵیان ده‌كه‌ن كه له ڕۆژی (16-3-1988)ه‌وه لێیان ون بوون.''
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه هه‌روه‌ها گوتی "بۆ ئه‌مساڵ ڕووفاتی دوو شه‌هیدمان دۆزیوه‌ته‌وه كه به بڕیاری دادگا هه‌ڵمانداونه‌ته‌وه، له یادی كیمیابارانی ئه‌مساڵدا تاجه‌گوڵینه‌ی شه‌هیدان له‌سه‌ر ئه‌و دوو ڕوفاته داده‌ندرێن و، پاشان نموونه‌مان لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ پشكنین، تاوه‌كو بزاندرێت له چ خێزانێكی هه‌ڵه‌بجه‌یین، پاشان له مه‌ڕاسیمێكدا له گۆڕستانی شه‌هیدانی كیمیاباران كه تایبه‌ته به‌و شه‌هیدانه‌ی كه ته‌رمه‌كانیان ده‌دۆزرێنه‌وه، به خاك ده‌سپێردرێنه‌وه.''
شیاوی گوتنه، ئه‌مڕۆ(16-3-2017) چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر كه سه‌رجه‌میان گوزارشت ده‌بن له گه‌وره‌ییی كاره‌ساته‌كه، بۆمه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كان و كه‌سانی خۆبه‌خشه‌وه، به‌ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




