أخبار الخلیج: بۆ هه‌ڵبژاردنی دابێ، مالیكی و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێک‌کەوتن

هەولێر-KDP.info- عێراق به چاودێریی ئێران، پێكهێنانی كوتله‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی (مالیكی) و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆ ده‌كاته‌وه.
(أخبار الخلیج) بڵاوی کردەوە کە دوای كۆتاییهێنان به زنجیره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتنی (نووری مالیكی) سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، گه‌یشتن به ڕێكکه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ئه‌ویش به دانانی ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كه شیعه‌كان وه‌ك پاڵێوراو بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان له‌گه‌ڵ (مالیكی).
یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه به‌شدار بووه له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌دا گوتوویه‌تی: (مالیكی) ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كه شیعه‌كانی ئاگادار كردووەته‌وه كه ڕه‌نگه له هه‌ركاتێكدا بێت حه‌شد هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، هه‌ر بۆیه پێویسته پێش ڕووداوه‌كان بكه‌ون و ئاماده‌ییه‌كی سیاسی‌یان هه‌بێت له ڕیگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند كورسییه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به نهێنی ئه‌نجام داوه بۆ دامه‌زراندنی (حه‌شدی سیاسی)، وه‌ك باڵێك له‌گه‌ڵ حه‌شدی سەربازی له ڕێگه‌ی پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی سیاسی به پشتیوانیی ئێران، بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی، كوتله‌كه ته‌واوكه‌ری (هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا) ده‌بێت به سه‌رۆكایه‌تیی (نووری مالیكی). هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، كه‌سایه‌تییه‌كی ئێرانی و سیاسی و ئایینی، سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئامۆژگاریی كردووه كه له یه‌ك لیستی هه‌ڵبژاردندا یه‌ك بگرن. به‌ڵام (موقته‌دا سه‌در) هاوبه‌شیكردنی (سریا السلام)ـی سه‌ربه ڕەوتی سه‌دری ڕه‌ت كردووەته‌وه و به‌مه‌ش ڕێگری خستووەته به‌رده‌م پێشنیازه‌كه‌ی ئێران بۆ لیستێكی هاوبه‌شی هه‌ڵبژاردن، كه پێشبینی ده‌كرێت له‌م نزیكانه‌دا دروست ببێت.
هه‌روه‌ها (عه‌مار حه‌كیم) سه‌رۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی به‌هه‌مان شێوه به‌شداریكردنی یه‌كه‌كانیان كه پێك‌دێت له (سرایا عاشورا و انصار العقیده و لوا‌ء المنتظر و الجهاد البناء) كه له كوتله‌ی حه‌شدن ڕه‌ت كردووەته‌وه و پێشنیازی پێكهێنانی لیستێكی هه‌ڵبژاردنی كردووه له یه‌كه چه‌كداره‌كانیان، كه به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن له‌گه‌ڵ كوتله‌ی (المواطن)ـی سه‌ربه (عه‌مار حه‌كیم) بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ; به‌ڵام (عصائب اهل الحق و كتائب حزب الله و رسالیون و نجباء و جند الامام) بڕیاریان داوه به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (مالیكی).




