٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ماوەی ٦ ساڵدا، ٤٦٥ هەزار کەس لە سووریا کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  ڕوانگای سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سووریا تا ئەمڕۆ، زیاتر لە ٤٦٥ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە یان بێسەروشوێن بوون.

ڕوانگای سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا لە ناوخۆی سووریا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە، زیاتر لە ٣٢١ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە کە ٩٦ هەزار کەسیان هاووڵاتیی سڤیل بوون و ١٤٥ هەزار کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار