نوێنەرانی رێکخراوە جیهانییەکان سەردانی مەزاری نەمرانییان کرد

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازیی لە نوێنەرانی ئاژانسەکانی UN و رێکخراوی جیهانییەکان کرد و پێكەوە تاجەگوڵینەیان بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی باوكی رۆحی نهتهوهیی كورد (بارزانیی نەمر) لەسەر مەزاری نەمران دانا.
(بارزانیی نەمر) رێکەوتی ١٤ی ئازاری ١٩٠٣ چاوی بە دنیا هەڵهێناوە و لەم یادە پیرۆزەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە (برۆنۆ گیدۆ) رێکخەری گشتیی UNHCR لە عێراق و ئاژانس و رێکخراوەکانی UN (UNDP، UNICEF و WFP) و رێکخراوە جیهانییەکان (LDS، Food for hungry، FRRME، ACTED، GIZ، Big Heart و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە) لەسەر مەزاری نەمران کرد و، پێكهوه تاجەگوڵینەی رێز و وهفادارییان لەسەر مەزاری باوکی رۆحیی نەتەوەیی کورد (بارزانیی نەمر) و (كاكه ئیدریسی) ههمیشه لهیاد، دانا.
رێکەوتی ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ١١٤یەمین ساڵیادی لە دایکبوونی (بارزانیی نەمر)دا له مهراسیمێكی گهورهدا دەڤەری بارزان و مەزاری نەمرانیان بەسەر کردەوە، لەسەر مەزاری نەمران (مووسا ئەحمەد) سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ناوی هەموو کارمەندانی دەزگاوە بەڵێنی وەفاداربوون بە رێبازی (بارزانیی نەمر)ی دووپات كردهوه و دواتر (برۆنۆ گیدۆ) رێکخەری گشتیی UNHCR لە عێراق، (بارزانیی نەمر)ی بە کەسایەتییەکی گەورەی جیهانی وەسف کرد و تاجهگوڵینی لەسەر گلكۆی نهمران دانا.
شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و میوانهكان و نوێنهرانی ئاژانسه جیهانییهكان، دواتر مۆنیۆمێنتی ئەنفالەکانی دهڤهری بارزانیان بەسەر کردەوە و، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دواتر میوانداری لە نوێنەرانی رێکخراوە جیهانییەکان و ئاژانسەکانی UN کرد و کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا.




