یوئێن، لە پێشێلکارییەکانی پەکەکە لە ڕۆژئاوا نیگەرانە

هەولێر-KDP.info- نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، باڵەچەکدارەکەی پەکەکە له سووریا به‌وه تاوانبار ده‌کات، که به زۆر پیاوان ڕاده‌کێشێت بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی و بۆ شه‌ڕی دژ به داعش.
لیژنه‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه له بارودۆخی سووریا، له ڕاپۆرتێکدا پێشێلکارییه‌کانی حه‌وت مانگی ڕابردووی مافی مرۆڤ له سووریا ده‌رده‌خات.
ڕاپۆرته‌که، ئاماژه به‌وه ده‌دات که (یه‌په‌گه)ی باڵی (پەکەکە) لە ڕۆژئاوای کوردستان، به زۆر پیاوان له سووریا ڕاده‌کێشێته خزمه‌تی سه‌ربازی و شه‌ڕیان پێده‌کات، ئه‌مه‌ش پێشێلکارییه‌کی زه‌قی مافه‌کانی مرۆڤه که له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌یکات. هه‌روه‌ها تۆمه‌تباریشیان ده‌کات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرنی کۆمپیوته‌ر و ته‌له‌فۆنی خه‌ڵکی له ناوچه‌ی شێخ فارس و، باس له داگیرکردنی مڵکی هاووڵاتییانیش ده‌کات له لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه.
سەرچاوەکەی یوئێن ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، که گازانده‌یان پێگه‌یشتووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سیاسه‌تی پاکتاوکردنی نه‌ژادیی له‌لایه‌ن یه‌په‌گه و هێزه‌کانی سووریای دیموکراتەوە، به‌ڵام جارێ نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام له‌مباره‌یه‌وه.




