بە فەرمانی سەرۆکەکەی، ئەرمەنستان کۆنسووڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- (سێرگ سه‌رکیسیان) سه‌رۆکی ئه‌رمه‌نستان، بڕیاری کردنه‌وه‌ی کۆنسووڵخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کورستان ئیمزا کرد.
سایتی (خەبەر ئه‌رمه‌ن)، هه‌واڵی واژۆکردنی کردنه‌وه‌ی کۆنسووڵخانه‌که‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌کات که له ده‌قی بڕیاره‌که‌دا هاتووه، ئه‌و کۆنسووڵخانه‌یه له هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه و بۆ شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی کار ده‌کات و، به‌هۆی زیادبوونی هاووڵاتییانی ئه‌رمه‌نی و گرینگیی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، وڵاته‌که ئه‌و بڕیاره‌ی داوە.




