پەکەکە بارەگای ئەنەکەسەیان لە گرکێلەکی تەقاندەوە

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- سەرکردە لە پارتی یەکێتیی کورد- سووریا رایگەیاند، ئەم بەرەبەیانی چوارشەممەیە، چەتەکانی پەکەکە بارەگای(ئەنەکەسە)یان لە گرکێلەکێ تەقاندەوە.
(عەبدولرەحمان حلۆ) ئەندامی سەرکرادیەتیی سیاسی لە پارتی یەکێتیی کورد- سووریا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، هەڵمەتەکانی پەکەکە بۆ دەستگیرکردن و ڕاوەدوونانی سەرکردە و ئەندام و لایەنگرانی کۆی ئەو حزبانەی وەک ئەوان بیر ناکەنەوە بەرپا کردووە و، ئێستایش سووتاناندن و تەقاندنەوەی بارەکاگانی (ئەنەکسە) بووە بە کاری لەپێشینەیان.
(حلۆ) دەڵێ، "هەموو ئەم کارانەی پەکەکە لە سووریا دەیکات، دەزانێت پێگەی خۆیان لە دەست داوە، ئیدی وەک قەرەبووی ئەو لەدەستدانەی جەماوەری ڕۆژئاوای کوردستان، دەستیان کردووە بە سوتاندن و تەقاندنەوەی بارەگاکانی (ئەنەکەسە)؛ سەعات دووی ئەم بەرەبەیانی چوارشەممەیەش بارەگای بارەگای(ئەنەکەسە)یان لە گرکێلەکێ تەقاندەوە."
کاروان باعەدری




