٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ: پەکەکە دەزانێت ئێزدییەکان لە چەواشەکارییەکانی گەیشتوون

سەرچاوە: KDP.info
كاروانی ئۆتۆمێله‌كانی په‌كه‌كه‌، كه‌ خه‌ڵكیان له‌ ڕۆژئاواوه‌ بۆ سنوونێ ده‌گوێزنه‌وه‌.

شنگال- KDP.info- بەڕێوبەری ناحیەی سنوونی ڕایگەیاند، لە دوێنێشەوەوە هێزەکانی سەر بە (پەکەکە)، کەسانی سڤیل و سەربازی عەرەب لە حەسەکە و قامیشلۆوە دێننە کۆمەڵگەی خانەسۆر، بۆ ئەوەی لەدژی پێشمەرگە خۆپێشاندان بکەن.

 

(نایف سەیدۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بەیانیی ئەمڕۆ، خۆپێشاندان دەستی پێ کرد، پێشمەرگەیان بەردباران کرد و قسەی ناشرینیان بەرانبەر بە پێشمەرگە کرد و هەندێک لە پێشمەرگەکان و پۆلیسی چالاکیی مەدەنییان بریندار کرد.''

(سەیدۆ) گوتی: ''کاری (پەکەکە) تەنیا تیکدان و فیتنەیە. (پەکەکە) بۆچی کەسانی عەرەب دێنیت بۆ ئەوەی خۆپێشاندان بکەن.''

(سەیدۆ) گوتیشی: ''(پەکەکە) ژمارەیەک لە ئافرەتانی ئێزدی وەک قەڵغان بەکار دێنێت، بۆ ئەوەی هەرخۆی بڵێت پێشمەرگە کاری نادروست بەرانبەر ئێزدییان دەکات، چونکە (پەکەکە) دەزانێت ئێزدییەکان لە کارە چەواشەکارییەکانی (پەکەکە) تێگەیشتوون.''

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار