وه‌زاره‌تی ناوخۆ: په‌كه‌كه له ڕۆژئاواوه خه‌ڵك و چه‌كداری هێناوه و، هه‌رچیی ڕوو بدات خۆی لێی به‌رپرسیاره

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای خانه‌سۆری سه‌ر به ناحیه‌ی سنوون له سنووری شنگال، ڕای گشتیی كوردستان و ده‌ره‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه، چه‌ند ڕۆژێكه له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه و دێرك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی سووریاوه خه‌ڵك و هێزی چه‌كدار ده‌هێنێته سنووری شنگال و ڕۆژانه كێشه و پشێوی دروست ده‌كات. ڕاشیگه‌یاندووه كه، هه‌رچی ڕووی دابێت، به ده‌ستی په‌كه‌كه بووه و پۆلیسی مه‌ده‌نی كه چه‌ندینیان به‌ركه‌وتوون، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نییه.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
''1- PKKبه شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو سووره له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه. به‌رده‌وام له‌وێ خه‌ریكی ئیستفزازكردنی هێزه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ به‌ریه‌ككه‌وتنێك ڕووبدات!.
2- بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند ڕۆژێكه له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه و دێرك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی سووریاوه خه‌ڵك و هێزی چه‌كدار ده‌هێنێته سنووری شه‌نگال و ڕۆژانه كێشه و پشێوی دروست ده‌كات.
3- هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت له ناوچه‌ی خانه‌سۆر، به‌ڵام پۆلیسی مه‌ده‌نی هه‌وڵی دا كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ڕوو نه‌دات.
4- دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه له ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆدا هه‌رچی ڕووی دابێت، به ده‌ستی خۆیان بووه و پۆلیسی مه‌ده‌نی كه چه‌ندینیان به‌ركه‌وتوون، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نییه. ته‌نیا PKK به‌رپرسه كه به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت هه‌ندێ له برا ئێزدییه‌كان بكاته ئامێری پیلانێكی قێزه‌وه‌ن.
5- دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌یه‌ككه‌وتن ڕوو بدات و، داوا له PKK ده‌كه‌ین ژیرانه مامه‌ڵه بكات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
14.3.2017''




