٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان: هێزی تورکیا نەهاتووەتە دەڤەرەکەمان

سەرچاوە: KDP.info

سیدەکان-KDP.info-بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان رایگەیاند، ئەو كەناڵانەی بڵاویان كردووەتەوە، كە گوایه‌ هێزێكی توركیا بۆ لێدانی (پەکەکە) هاتووەتە سیدەكان، هیچ راستییەکی تێدا نییە، هه‌ڵبه‌ت ئامانجی (پەکەکە) هەمووی ئەوەیە، شەڕێكی خوێناوی لە ناوچەكەدا هەڵگیرسێنێت، دەنا هیچ شتێكی دیكە نییە و بارودۆخی ناوچەكە ئارامە.

(ئیحسان چەلەبی) بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''هەندێك كەناڵی ناوخۆیی و هەندێك كەناڵی سەر بە (پەکەکە)، بێ ئەوەی لێدوانی هیچ بەرپرسێك لە ناوچەكە وەربگرن، بڵاویان كردەوە، هێزێكی توركیا هاتووەتە ناوچەی سیدەكان، بەڵام ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە و هیچ هێزێكی توركیا لە ناوچەكەدا نییە.''

(ئیحسان چەلەبی) ده‌ڵێ: ''ئەوان گرتەیەكی ڤیدیۆیییان مۆنتاژ كردووە و هەندێك گرتەی ڤیدیۆییان لە گەڤەڕ خستووەتە سەر ڕاپۆرتەكە و، وایان بڵاو كردووەتەوە، كە ئەو هێزە لە سیدەكانە و هاتووە بۆ لێدانی (پەکەکە)، بەڵام ئەوە هیچ ڕاستییەكی نییە، هەموو ئامانجی (پەکەکە) بۆ ئەوەیە شەڕێكی خوێناوی هەڵگیرسێنێت، بۆیە بڵاویان کردووەتەوە، گوایه‌ هێزێكی تورکیا بۆ لێدانی ئەوان هاتووەتە ناوچەكە. ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكانی ناوچەكە كۆبووینەوە، بارودۆخی شارەكە ئارامە و هیچ كێشەیەك نییە، هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكانیش لە ناوچەكەدا ئامادەن و پێویستمان بە هیچ هێزێكی دیكە نییە.''

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار