٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چین و توێژەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان ساڵیادی لەدایکبوونی بارزانیی نەمریان بەرز راگرت

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-KDP.info-  ئەمڕۆ 114 ساڵ بەسەر لەدایكبوونی (بارزانیی نەمر)دا تێدەپەڕێت، هەربەو بۆنەیەوە، چین و توێژەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان و كەسایەتی و ڕێكخراوە بیانییەکان لە بارزان بوون.

هەر ئەمڕۆ بە چەندین چالاكیی جۆراوجۆر و چاندنی نەمام و كۆڕ و سیمینار لە شار و شارۆچكەكانی کوردستاندا ئەو ڕۆژە بەرز ڕاگیرا؛ وێرای نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان  بۆ ڕێبازی پیرۆزی (بارزانیی نەمر) و پارتی دیموكراتی كوردستان، باس لە خەبات و تێكۆشانی باوكی ڕۆحیی نەتەوەی كورد، (بارزانیی نەمر) کرا، كە زیاتر لە نیوسەدە خەبات و تێكۆشانی کرد، بۆ ئەوەی گەلەكەی بە ئارامی بژیێت.

لەسەر مەزاری نەمران چین و توێژەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان پەیمانیان نوێ کردەوە، كە هەردەم درێژەدەری ڕێبازی خەباتی (بارزانیی نەمر) بن و، هاوكار و پاڵپشتی (سەرۆك بارزانی) بین، بۆ ئەوەی هەرچی زووە دەوڵەتی كوردستان ڕابگەیەنێت و گەلی كورد بەو ئاواتە بگات، كە (بارزانیی نەمر) خەباتی بۆ دەكرد؛ هیواداریشین لەو ڕۆژەدا هەموو هێز و لایەنەكانی کوردستان كێشەكانیان بەلاوە بنێن و خۆ بكەنە یەك و پشتگیری لە (سەرۆك بارزانی) بكەن، بۆ ئەوەی كوردستان ببێتە دەوڵەت و خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ نەچێت.''

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار