پەکەکە عەرەبەکانی سووریای هێناوە بۆ خانەسۆر؛ دەیانەوێت پشێوی بنێنەوە

شنگال-KDP.info- جێگرى فه‌رمانده‌یى میحوه‌رى شنگالی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ى (په‌كه‌كه) ماوه‌یه‌ك ئاماده‌كاریی كرد، ئەمڕۆ لەڕێی ئەو عەرەبانەوە کە لە سووریاوە هێناونی بۆ خانەسۆر، په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى دا.
عه‌مید (سمێ بۆسهلى)، جێگرى فه‌رمانده‌یى میحوه‌رى شنگالی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: ''دواى ئه‌وه‌ى له 3ى ئه‌م مانگەوە (په‌كه‌كه) لایه‌نگرانى خۆى و خه‌ڵكى عه‌ره‌بى له ڕۆژئاواى كوردستان و سووریا و كه‌مپى نه‌ورۆزەوە هێنایە سنوورى خانەسۆر، به‌یانیى ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی زۆربه‌یان عه‌ره‌بن و، منداڵ و ژنیان لەنێودایە، هێنانییە سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و، خه‌ڵكەکە هان ده‌دات بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه و وەڕێخستنی كوشت و كوشتار، بۆ ئەوەی پاشەکشە بە ئێمە بکات.''
(سمێ بۆسهلى) گوتی: ''كارى (په‌كه‌كه) ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه کە له سنوورى شنگال ئاژاوه بنێته‌وه و، نایانه‌وێت كوردستان ئاوه‌دان ببێته‌وه و، خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر خاک و ماڵى كورداندا و دارودهستى خه‌ڵكی دیکەن.''
جێگرى فه‌رمانده‌یى میحوه‌رى شنگالی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئاماژه‌شی دا: ''ڕه‌وشه‌كه ئارامه، چونكه ئێمه وه‌كو ئەوان ناكه‌ین و (سه‌رۆك بارزانى) کوشتنى كوردانى حه‌رام كردووه و دڵگرانه به‌و بارودۆخه، به‌ڵام لای ئەوانە كه‌لتوور و هیچ شتێك بایەخی نییە.''
نەشوان بەرزنجی




