له‌سه‌دا 45ى لاى ڕاستى شارى مووسڵ ئازاد كراوه

مووسڵ-KDP.info- جێگرى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕایگەیاند، له قۆناغى سێیه‌مى ئۆپه‌ڕاسیۆنى شارى مووسڵەوە تا ئه‌مڕۆ 45 له‌سه‌دى لای ڕاستی شارەکە ڕزگار كراوه.
(هاشم بریفكانى)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''پرۆسه‌ى ئازادكردنى شارى مووسڵ، قۆناغى سێیه‌م، كه ماوه‌ى نیزیكهى مانگێكه ده‌ستى پێ كردووه، تا ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، زیاتر لە 45 له‌سه‌دى لاى ڕاستى شارى مووسڵ ڕزگار كراوه و، شه‌ڕەکە كۆڵان بە كۆڵان و ماڵ به ماڵه و شه‌ڕێكى قورسە، به‌ڵام هێڵى به‌رگریى داعش ڕووخێنرا، كه وادى حه‌جه‌ر و ده‌واسه بوو، به‌مه‌ش زیاتر له 16 گه‌ڕه‌ك ڕزگار كراون.''
(بریفكانى) گوتى: ''ئه‌مڕۆ، شه‌ڕ له گه‌ڕه‌كى (باب ئه‌لتۆب) به‌ره‌و پردى كۆن و، كۆرنیش به‌رده‌وامە و ئامانجی هێزه عیراقییه‌كان گرتنه‌وه‌ی ئەو گەڕەکانەیە.''
قۆناغى سێیه‌مى ئۆپه‌ڕاسیۆنى ڕزگاركردنى شارى مووسڵ له 19ى شوباتى ئهمساڵەوە ده‌ستى پێ كردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامە.
نه‌شوان به‌رزنجى




