مامۆستایەکی زانکۆ: پەکەکە ٦ هەزار ڕۆڵەی كوردی بۆ بەرگریکردن لە ئەسەد بەکوشت دا
_-_Copy__2017_03_13_h16m30s10__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی (پەکەکە) سەدان ڕۆڵەی کوردی لە مەنبەج بەکوشت دا و دواتر ڕادەستی ڕژێمی سووریای کردەوە، مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێ، (پەکەکە) ٦ هەزار ڕۆڵەی کوردی لەپێناو بەرگریکردن لە (ئەسەد) بەکوشت دا و کەچی هەندێ لایەنیش بێدەنگن و هیچ قسەیەک ناکەن.
(ئیبراهیم مەندەلاوی)، مامۆستای زانکۆ لە بەشی یاسا و پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە هەندێک کەس دەپرسین بۆ قسەیەک ناکەن لەسەر باکووری سووریا، کە بە ئـەمری (بەشار ئـەسەد) ناوی ڕۆژئـاڤای کوردستانیان گۆڕی بۆ باکووری سوریا، (وەک شیمال حەبیبەکەی جاران)، بۆ خۆتان بێدەنگ کرد لە تەسلیمکردنی مەنبج و بەشێک لە قامیشلۆ بە ھێزی (بەشار ئـەسەد)؟''
ئەو مامۆستایە دەڵێ: ''بۆ قسەیەک ناکەن لەسەر بەکوشتدانی زیاتر لە ٦٠٠٠ لاوی کورد بۆ (بەشار ئـەسەد) و سوکایەتیکردن بە ئـاڵا و ناوی پێشمەرگە و بەرزکردنەوەی ئـاڵای (ئـەسەد)؟ ئـەی بۆ بە (پەیەدە) ناڵێن، کە بۆچی ڕێگری لە کوردانی ڕۆژئاڤا دەکات و بارەگایان لێ دەسوتێنێت و لاوەکانیان دەستگیر دەکات؟''
مامۆستا (ئیبراهیم مەندەلاوی) پێی وایە: ''لە باشوور دژی براکوژین، بەڵام لە ڕۆژئـاڤا بۆ (پەیەدە) ئـاسایییە، ئـەو کوردەی لەگەڵی نەبێت قڕی بکات! ئـەمانە ھەمووی ئـاسایییە، بەڵام ئـەگەر حکوومەتی ھەرێم داوای چوونەدەرەوەی ئـەوان لە شنگال بکات، یان ھێزی پێشمەرگەی ڕۆژئـاڤا بیانەوێت بچنەوە خاکی خۆیان، ئـەوە براکوژی و خیانەتە!''
کارزان سەباح هەورامی




