پەدەکەسە: هەڵمەتی پەکەکە لە کوشتن و ڕفاندن تۆقاندنی کوردانی ڕۆژئاوا، درێژەی هەیە

رۆژئاواى كوردستان-KDP.info- سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان - سووریا دەڵێ، بەو چەکەی کە لە ڕژێمی سووریا وەریانگرتووە، په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه له میلله‌تى ئێمه ده‌كات و، ئه‌وه‌ش خزمه‌ته به رژێمى سووریا و ناحه‌زانى گه‌لى كورد.
(محه‌ممه‌د ئیسماعیل) سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان- سووریا به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پاش رووداوه‌کەى شنگال له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و په‌كه‌كه، له‌لاى ئێمه له رۆژئاوا پەکەکە و لایه‌نگرانى هێرشیان ده‌ست پێكردووه بۆ سه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان – سووریا و، هه‌روه‌ها لایه‌نگرانى پارته‌كانى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانیى كورد له سووریا و تا ئێستایش به‌رده‌وامن، ئه‌وه‌شى كه ده‌بینین ئۆفیسه‌كانمان له قامشلۆ و سه‌رێكانى سوتاێندران، هەڵبەت ئه‌وه‌ى قامشلۆ دووەم جاریەتی دەستوتێدرێ، ئەمە جیا لە ئۆفیسەکانیى ئه‌نه‌كه‌سه له تربه‌سپى و سه‌رێكانى و دێركێ و گركێله‌كێ و زۆربه‌ى شوێنه‌كانى تر‌ى رۆژئاواى كوردستان و، ئۆفیسێكى پارتى یەكێتى له قامشلۆ."
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان- سووریا جەخت دەکاتەوە لەوەی کە، په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تێكى ده‌ستبه‌سه‌ركردن و گرتن و ڕفاندنى گه‌نج و كادیر و لایه‌نگرانى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان – سووریای، له باژێرێ دێركێ تا ده‌گاته عه‌فرین بەڕێوە دەبات، هەڵمەتەکە هێندە فراوانە له كۆبانێ و قامشلۆ و تربه‌سپى و عامودا و گركێله‌كێ و چه‌لاغا و دربێسى و سه‌رێكانى و تل ته‌مه‌ر و ته‌واوى ناوچه‌كانی گرتووەتەوە، "ئه‌م سه‌عاته‌ى لەگەڵ ئێوەدا قسه ده‌كه‌م، گرتنى كادیران و لایه‌نگرانمان به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و 45 كه‌سمان له‌لایان ده‌ستبه‌سه‌رن."
(محه‌ممه‌د ئیسماعیل) ده‌ڵێ، چونكه ڕێبازه‌كه‌یان (ڕێبازى بارزانییه) و بۆ كوردایه‌تییه، په‌كه‌كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات و، به مه‌ترسى له‌سه‌ر خۆیانی ده‌بینێ. ئەوان چه‌كیان له رژێمى سووریا وه‌رگرتووه و به‌و چه‌كانه‌ش هه‌ڕه‌شه له میلله‌تى ئێمه ده‌كات و، هیچ هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ى دۆزی كورد نییه و گوتی، "له ڕووی ئیدارییەوە پەکەکە شکستی بردووە، ئەوەتا كۆچڕه‌ویان له كوردستانى سووریا دروست كرد و ناوچه‌كه‌یان له گه‌نج و، پیشه‌ییه‌كان و، رۆش‌نبیران چۆڵ كردووه.. ڕاستی میلله‌تى ئێمه زۆر لێیان تووڕه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و كوشتن و تۆقاندنه‌ى ده‌یكه‌ن خه‌ڵكیان ترساندووه و، چه‌كدارانى قه‌ندیل هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و فه‌رمان به هه‌موویان ده‌كه‌ن؛ خۆى ئه‌وانه‌ى ئێره هیچیان له‌ده‌ست نییه و ته‌نیا فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن."
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان- سووریا دووپاتی کردەوە کە، ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌یكات هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى گه‌لى كوردی تێدا نییه و، خزمه‌ته به رژێمى سووریا و ناحه‌زانى گه‌لى كورد، ئەو گوتی "ئه‌جێنداى داگیرکارانی کوردستان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وە جێبه‌جێ ده‌بێت و، ئه‌وەشى له شنگال ده‌یكه‌ن نه بۆ ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌یه، به‌ڵكو بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى دوژمنانى كورده."
نه‌شوان به‌رزنجى




