پاش سێ ساڵ و نیو، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نەینەوا له باره‌گا سه‌ره‌كییەکەی كۆ ده‌بێته‌وه

مووسڵ -KDP.info-سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا دەڵێ، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا، دواى ئازادكردنى، له باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا له سه‌نته‌رى شاری مووسڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
(سه‌یدۆ چه‌تۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مرۆ دووشه‌ممه سه‌عات(1)ـى پاشنیوه‌رۆ، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا كۆبوونه‌وه‌ى خۆمان دواى سێ ساڵ و نیو له باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا له گه‌ڕه‌كى زهور له سه‌نته‌رى شار، دواى ئازادكردنى ئه‌نجام ده‌ده‌ین و، سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى دەخەینە بەر باس."
وەک (سه‌یدۆ) گوتی، ته‌وه‌ره‌كانى كارنامه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌ن بریتین له، گفتوگۆكردن له‌باره‌ى بودجه‌ى 2017 ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا و، ئه‌و پرۆژانه‌ى له 2016 ماونه‌ته‌وه بۆ ساڵى 2017 ئه‌وانیش ده‌خرێنه به‌ر باس، هه‌روه‌ها پلانى ستراتیژى بۆ ماوه‌ى 5 ساڵى تر كه بۆ شارى مووسڵ ئاماده كراوه، ده‌خرێته به‌ر باس، له‌گه‌ڵ بابه‌تى ئاواره‌كان و دواین رووداو و پێشهاته‌كانى شارى مووسڵ كه به كوێ گه‌یشتووه، باس دەکرێ."
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا میوانداریى پارێزگارى نه‌ینه‌وای كردووه.
نه‌شوان به‌رزنجى




