ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دوا ئاماری هاتنی ئاواره‌كان راده‌گه‌یه‌نێ

هه‌ولێر-KDP.info- به‌هۆی شه‌ڕ له به‌شی لای راستی پارێزگای نه‌ینه‌واوه، رۆژانه هاتنی ئاواره‌كان بۆ كه‌مپه‌كانی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامه و، له‌دوایین ئاماریشدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كۆی ئه‌و كه‌س و خێزانانه ئاشكرا ده‌كات كه له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه گه‌یشتوونه‌ته كه‌مپه‌كانی خازر و سێودینان و حه‌سه‌نشام و چه‌مه‌كۆر.
له سه‌روبه‌ندی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵدا، ژماره‌یه‌ك كه‌مپ له‌ژێر چاودێریی حكوومه‌تی عێراق و به هه‌ماهه‌نگی نێوان رێكخراوی UNHCR و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست كران، ئه‌ركی ئیداره‌دانی ئه‌و كه‌مپانه به ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سپێردراوه، له ڕووی ناونووسكردن و دابینكردنی شوێنی مانه‌وه و دابه‌شكردنی پێداویستییه خۆراكی و ناخۆراكییه‌كان، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و شیر و پێداویستیی منداڵان و پشكنینی ته‌ندروستی له ئه‌ستۆ گرتووه و، شه‌و و رۆژ له‌ناو كه‌مپه‌كاندا چالاكیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و كه‌مپه‌كانی دروست كراون، بریتین له كه‌مپی خازر، حه‌سه‌نشام، سێودینان، چه‌مه‌كۆر، كه تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی له‌خۆ گرتووه و، رۆژانه‌ش پێشوازی له هاتنی رێژه‌یه‌كی زیاتری ئاواره‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماری هاتنی ئاواره‌كانی به‌ری لای راستی نه‌ینه‌وا تا رێككه‌وتی (12/3/2017) راده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
كه‌مپی خازر M1: ژماره‌ی خێزان: 871، ژماره‌ی كه‌س: 4352
كه‌مپی سێودینان M2: ژماره‌ی خێزان: 1217، ژماره‌ی كه‌س: 6234
كه‌مپی حه‌سه‌نشام U3: ژماره‌ی خێزان: 247، ژماره‌ی كه‌س: 1395
كه‌مپی چه‌مه‌كۆر، ژماره‌ی خێزان: 1298، ژماره‌ی كه‌س: 6895




