یارسانه‌كان بۆ به‌فه‌رمی ناساندنیان، پشتیوانیی لایه‌نه سیاسی و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ده‌وێ

هه‌ولێر-KDP.info- یارسانه‌كان بۆ به‌فه‌رمی ناساندنیان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌كات یارمه‌تیده‌ریان بن و، به نووسینی نامه‌یه‌ك به زامنی ئینگلیزی، له به‌فه‌رمی ناساندنیان له یوئێن و ئه‌ورووپا پشتیوانیان بن.
له په‌یامێكیاندا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، "کۆمەڵگای باوەڕی یارسان- ئه‌ورووپا"، به مه‌به‌ستی پاڵپشتیکردن له که‌یسی یارسانیه‌کانی ئه‌ورووپا كه له‌ژێر ناوی "بە ڕەسمی ناساندنی دینی یاری و ناسنامه‌ی یارسانیه‌کان"ه، بۆ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و پارله‌مانی ئه‌ورووپا، داوای پشتیوانی ده‌كه‌ن.
لە سەرەتای ساڵی 2017 زایینه‌وه، کۆمەڵێک لە کوردانی یارسانی و چالاکانی بواری مافی مرۆڤ لە وڵاتانی ئه‌ورووپایی، لەژێر ناوی ئه‌نجوومه‌نی "کۆمەڵگای باوەڕی یارسان- ئه‌ورووپا''، دەستیان داوەتە چالاکیی نێودەوڵەتی بۆ بەدواداچوونی کەیسی لەبیرکراوی کوردانی یارسانی لە کوردستان و شوینەکانی دیکە.
وه‌ك له په‌یامه‌كه‌یاندا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، مەبەست لەو چالاکییانەش ئەوەیە کە لە ڕێگای چالاکیی مەدەنی و دیپلۆماسییەوە، بەدواداچوون بکرێ بۆ بەڕەسمی ناساندنی دینی یاری و ناسنامه‌ی کوردانی یارسان، که تائێستا ته‌نیا لە نۆروێژ و دانیـمارک به فه‌رمی ناسراوه.
"کۆمەڵگای باوەڕی یارسان- ئه‌ورووپا" له‌به‌ر ڕۆشنایی به‌ها یان ئەرزشە دیموکراسییه‌کان، یه‌کسانیی ماف له کومه‌ڵگا، جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ و ئازادیی بیر و باوەڕ له سه‌رتاسه‌ری جیهان وه‌کو "به‌های جیهانی"، هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی ئایینی یاری و ناسنامه‌ی یارسانیه‌کان چڕ كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ لێیان بێبه‌ش نه‌بێ.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی یارسانان له ئه‌ورووپا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا که‌یسێکی یاسایی له‌ژێر ناوی "دین یاری و ناسنامه‌ی یارسانیه‌کان" ئاراسته‌ی کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و پارله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌کات.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا، بۆ نووسینی نامه‌یه‌ك به زمانی ئینگلیزی، داوا له هەموو حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان، ئێن جێ ئۆ یاسایی، مەدەنی، کوولتووری، مافی مرۆڤ و پێکهاتە ئایینەکانی هەرچوار بەشی کوردستان دەکات، بەدەم ئەم بانگەوازەیانەوە بچن و لەم پەیوەندییەدا یارمەتیدەرمان بن.




