ئەمڕۆ یەکەی بەرگریی کیمیایی وەزارەتی پێشمەرگە مەشق و ڕاهێنانیان تەواو کرد

ههولێر-KDP.info- فەرماندەی یەکەی بەرگریی كیمیاییی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمرۆ، یهكشهممه، خولی یەکەی بەرگریی كیمیاییى وەزارەتی پێشمەرگە، كه سێ مانگى خایاند، له مهراسیمێكدا كۆتایی هات.
رائید (ئیسلام چالی)، فەرماندەی یەکەی بەرگریی كیمیاییی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ئەمڕۆ، یهكشهممه، خولی یەکەی بەرگرییی كیمیاییى وەزارەتی پێشمەرگە، كه لە ڕۆژی (١٤/١٢/٢٠١٦)ەوە دەستی پێ کردبوو، کۆتایی هات، کە ماوەی 3 مانگ مەشق و ڕاهێنانیان پێ کرا و، ڕاهێنانەکانیش بریتی بوون لە: چۆنییەتیی خۆپاراستن لە چەکی کیمیایی، ئاشکراکردنی چەکی کیمیایی لەڕێی چەند ئامێرێکی تایبەتەوە، پووچەڵکردنەوەی بۆمبی کیمیایی و پاککردنەوەی پاشماوەی چەکی کیمیایی لەڕێی ئامێری تایبەتەوە لە بەرەکانی جەنگ. ڕاهێنانەکانیش بە سەرپەرشتیی دوو ئەفسەر و چوار مامۆستای بواری کیمیاییی وەزارەتی بەرگریی عێراق بەڕێوەچوون.''
نهشوان بهرزنجى




