٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گۆڕێکی چوارکەسی لە شنگال دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگالKDP.info--  بەرپرسی گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە قەزای شنگال رایگەیاند، تا ئێستا لە شنگال ٣٥ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە کە ٣٤ـی هیی کوردانی ئێزدین و یەک گۆڕ هیی کوردە شیعەکانە.

(سەعدوون هەسکانی) بەرپرسی گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە لە رۆژئاوای شنگال دۆزرایەوە، بەپێی زانیارییەکانمان چوار کەس لەم گۆڕە بە کۆمەڵەدایە."

(هەسکانی) گوتی، لە چوار کەسەکەی لەم گۆڕەدان، یەکێکی لە کوردانی ئێزدییە خەڵکی (تل بەنات)ـی سەر بە قەزای شنگالە و، بۆ ئەوکاە دەگەڕێتەوە کە داعش شنگالی داگیر کرد و، دەستی لە کەس نەدەپاراست.

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار