٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوپه‌یمانیی شیعه‌دا كۆ بووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  کۆبوونەوەی (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعەکان، لە پیرمام دەستیپێکرد و گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت:" سەرۆک و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی کۆدەبنەوە".

ئەمڕۆ شەممە 11-3-2017، شانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی شیعه‌كان گەیشتنە هەولێر و، نوێنەرایەتیی سەرجەم حیزبەکانی نێو هاوپەیمانیی نیشتمانی و هەندێک لە حیزبەکانی دەرەوەی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سوننەکان ده‌كات، پێكهاته‌ی شانده‌كه‌ وایه‌ كه‌ کەسایەتیی سیاسی، میدیایی و راوێژکار و ئەو کەسانەی کە بڕیار دروستدەکەن لەنێو هاوپەیمانیی نیشتمانی و حکوومەتی عێراقدا، له‌خۆ ده‌گرێت.
(د.ئومێد سەباح) گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووه‌، "گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت چۆن لە رێگەی دیالۆگەوە سیاغەیەکی نوێ دابنرێت بۆ پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ عێراقدا.''
وه‌ك گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی داوه‌ "دانیشتنەکە دوو بەش دەبێت، بەشی یەکەمی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت و لە بەشی دووەمدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا کۆ دەبێتەوە، مەبەست لەمەش ئەوەیە کە بڕیارەکان تەنها لای سەرکردەکان نەمێنێتەوە، بەڵکو شۆڕ ببێتەوە بۆ لای ئەو کەسانەشی کە بڕیار دروست دەکەن".

هەواڵی پەیوەندیدار