٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتییدا باس لە کوردانی ئێزدی دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

تونس-KDP.info- لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کە پێوەست بەو ئاستەنگانەیە کە لەبەردەم ئافرەتاندا هەیە، شاندێکی کوردانی ئێزدی بەشدارن و لەوێدا پرسی کوردانی ئێزدی دەخە بەرباسەوە.

کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی هزری پێوەست بە ئاستەنگەکانی بەردەم ئافرەتان لە شاری سەفقاسی تونس سازدەدرێ کە ئەمڕۆ دەست بە کۆنفرانسەکە کراوە و تا سبەینێیش بەردەوامی دەبێ، شاندێکی کوردانی ئێزدی بەشدارن هەروەک (حەسۆ هورمی)، نوێنەری دەزگایی ئێزدییەکان لە هۆڵەندا کە بەشداربووی کۆنفرانسەکەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان زانیاری دا، لە کۆنفرانسەکەدا چەندین بابەتی پێوەست بە ئافرەتان لە رۆژهەڵاتی ناویندا دەخرێتە بەرباس و لەو نێوەندەیشدا ئەو تاوانکاریانەی کە داعش بەرانبەر بە کوردانی ئێزدی کردوونی باسی دەکرێ.

گوتیشی، هەموو ئەو تاوانانەی کە تیرۆریستانی داعش بەرانبەر بە ئافرەتانی ئێزدی کردوویەتی وەک رفاندن و کوشتن و ئەو ستەمەی کە لێیان کراوە لە کۆنفرانسەکەدا دەیخەینە ڕوو بۆئەوەی لە ئاستێکی نێودەوڵەتییەوە زیاتر کۆشش بۆ بە جینۆسایدناساندنی ئەو تاوانانە بکرێ کە بەرانبەر بە کوردانی ئێزدی کراون.

کاروان باعەدری
.
 

هەواڵی پەیوەندیدار