"پەکەکە لە سلێمانی و هەڵەبجە لە ڕووی بازرگانی، سەربازی و ئابوورییه‌وه خۆی رێکخستووە.. شەش مەرزی نافەرمیی بەدەستەوەیە"

هەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسی رۆشنبیری و راگەیاندنی لقی 12ی پارتیی دیمورکرانی کوردستان لە هەڵەبجە دەڵێ، پەکەکە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و پێنجوێن بە ئاشکرا رێکخستنی حزبیان هەیە و رێکخستنی حزبی و سیاسیی و سەربازی و ئابووری ئەنجام دەدات و نزیکەی شەش مەرزی نافەرمیان بەدەستەوەیە.
(فارووق عه‌بدولكه‌ریم) به ماڵپەڕی فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕایگەیاند :"په‌كه‌كه به‌درێژایى قه‌ندیل تا ده‌گاته په‌روێزخان له‌سه‌ر سنووره‌كان و له‌نێو شاره‌كانیش دوو بۆ سێ ساڵ دەبێ له كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن، به‌قوڵایى كاركردن چڕبوونه‌ته‌وه و ئۆفیس و كارى رێكخستنیان به ئاشكرا له‌و سنووره‌دا دیارە کە بە سێ پێوه‌رى بازرگانى و سه‌ربازى و ئابووری رێكخستنى خۆیان لێره پێڕۆ دەکەن و ده‌یبه‌ن به‌رێوه، هه‌موو ئاسانكارییه‌كیش دیاره ئیداره‌ى ناوچه‌كه بۆیانیان كردووه و، دڵنیاشم هه‌ماهه‌نگى ناڕاسته‌وخۆش هه‌یه، هه‌روه‌ك بینیشمان له‌هه‌ڵبژاردنى 2014 په‌كه‌كه به ئاشكرا به ئاڵای جۆراوجۆره‌كانیانه‌وه به‌شدارى پرۆسه‌كانى هه‌لبژاردنیان ده‌كرد، بۆیه ده‌كرێ بلێین په‌كه‌كه له سنووره‌كه‌دا ئاماده‌ییه‌كى ئابوورى و سه‌ربازى و سیاسى و رێكخستنیان هه‌یه بەو ئەنازەیەی کە خواستیان هەبێت لەسەری."
ئاماژه‌یشی دا:" ئه‌وه‌ى له‌بووونى په‌كه‌كه به‌و شێوه‌یه له‌و سنووره ده‌خوێندرێتەوە له لایه‌ن سیاسى و رۆشنبیره‌كان و سه‌ركرده سیاسییه‌كان، ده‌زانن كه ئاڕاسته‌ى سیاسى په‌كه‌كه ئه‌نتى ده‌وڵه‌ته و، ئه‌وەیشی کە ده‌یڵێن بۆ یه‌كێتىی و كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نیا دروشمه و فه‌لسه‌فه‌ى وان دژ به‌هه‌موو ده‌وڵه‌تێكه، له‌نێویشیان ده‌وڵه‌تى كوردى كه به‌ئاشكرا نایشارنه‌وە و دژن كه هه‌موو تاكێكى كورد چاوه‌ڕێیه‌تى."
روونیشی کردەوە :" له‌رێگاى نزیكه‌ى چه‌ندان مه‌رزى نافه‌رمیش په‌كه‌كه له سنووره‌كه‌دا داهاتێكى زۆریان رۆژانه ده‌ست ده‌كه‌وێ، له‌وانه‌ش له سیاگوێز، سه‌یران بان، لاره‌یار، باشماخ و میشاو كه مه‌رزى نافه‌رمین و له‌ژێر كۆنترۆڵى ئه‌واندایه و گومرك بۆخۆیان وه‌رده‌گرن و ،هه‌ماهه‌نگیشیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌دا بەشێوەیەکی رێکخستنی سەربازیانەیە.
ئاماژەیشی دا: "بوونی پەکەکە لە ناوچەکەدا دەرخەری ئەوەیە کە ئیداره و به‌رپرسانى ئه‌و سنووره لێى به‌رپرسن، چونكه ئاسانكاریان بۆیان كردووه ئه‌گه‌ر وانه‌بێ لایه‌نى كه‌م ده‌بێ لێپێچینه‌وه‌ى ئه‌منى له‌گه‌ڵیاندا بکرێ ئه‌وه‌شمان لیان نه‌بینیوه و نەشمان بیستووە."
نه‌شوان به‌رزنجى




