بزووتنەوە و سۆشالیست داوای وەدەرنانی پەکەکە لە خاکی هەرێم دەکەن

هەولێر-KDP.info- دوو ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و سۆشالیستی دیموکراتی کوردستان داوای وەدەرنانی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
(علی حاجی زه‌ڵمی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، باشووری کوردستان حکوومەت و پەرلەمان و سەروەری خۆی هەیە، بۆیە دەبێ حزبەکانی دیکە لە پارچەکانی کوردستان رێزی تایبەتی باشووری کوردستان بگرن و رەچاوی بارودۆخەکە بگرن.
(علی حاجی) دەشڵێ، په‌كه‌كه سه‌رچاوه و شوێنی چالاكی باكووری كوردستانه، بۆیه ده‌بێ بڕواته‌وه و له‌وێ چالاكی و خه‌باتی خۆی ده‌ست پێبكات نه‌ك باشووری كوردستان.
ئاماژەیشی دا، "پەکەکە لە هەرچوارپارچەی کوردستان رێکخراو و حزبی جۆراوجۆری دروستکردووە و وڵاتانی ئیقلیمی لە پشتە، خزمەتی وڵاتانی ئیقلیمی دەکات و پشتی لە گەلی کورد کردووە و ئەگەر شەڕی ناوخۆیش هەڵگیرسێنێ ئەوا دەکەوێتە بەر نەفرەتی مێژوو. پەکەکە لە باشووری کوردستان میوانە و خۆنابێ خاوەن ماڵ بکاتە میوان، ئەمەشیان خەتای چەند حزبێکی ئێرەیشی تێدایە کە پەکەکە زیادلەخۆی پێی بۆ هەرێمی کوردستان راکێشاوە."
لای خۆیشیەوە، (عادل مه‌لا ساڵح) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، ده‌بوو په‌كه‌كه چاوی له پێشمه‌رگه بكردایه کە خاكی ده‌وڵه‌تی توركیای بڕی و ڕۆشت و كۆبانی و هاوڵاتیانی كوردی ڕۆژئاوای كوردستانی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار كرد، دوای ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌یان گه‌ڕانه‌وه بۆ باشووری كوردستان، به‌هه‌مان شێوه ده‌بوو په‌كه‌كه چه‌كداره‌كانی له شنگال بكشاندایه‌ته‌وه و رێزی له سه‌روه‌ری خاكی باشوور و حكوومه‌تی شه‌رعی هەرێم بگرتا.
(عادل مه‌لا سالح) گوتیشی، پێویسته په‌كه‌كه بارودۆخی سیاسیی و سه‌ربازی باشووری كوردستان له به‌رچاو بگرێت، ڕوو له دیالۆگ و رێكاری ئاشتیانه بكات تا جارێكی دی خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد نه‌رژێت، هه‌رهێزێكی كوردی هه‌وڵبدات شه‌ڕی براكوژی هه‌ڵگیرسێنێت، ده‌بێته په‌ڵێكی ڕه‌ش به‌نێوچه‌وانییه‌وه و ده‌كه‌وێته به‌ر نه‌فره‌تی مێژو.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست ئاماژه‌ی به‌وه‌دا" كاری لقه‌كانی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان بۆ رفاندنی منداڵان و چەکدارکردنیان و خزمەتکردنی وڵاتانی ئیقلیمی، بۆیە دەبێ خاکی هەرێمی کوردستان چۆڵ بکەن.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




