چاودێرێکی سیاسی: چەتەکان هێرشیان کردووەتە سەر ١٠٨ بارەگای ئەنەکەسە

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێ، چەتەکانی پەکەکە بەشێوەیەکی زۆر دڕاندانە لە رۆژئاوای کوردستان هێرشیان کردووەتە سەر ئەنەکەسە و تەنیا لەماوەی یەک حەفتەدا هەڵیانکوتاوەتە سەر ١٠٨ بارەگای ئەنەکەسە.
(سەبری غەفار)، چاودێری سیاسی لە قامشلۆ، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، لەماوەی یەک حەفتەدا ١٠٨ بارەگای ئەنەکەسە کراونەتە ئامانج و بەشێکی زۆریان بەهێزی چەکدار و هەڵکوتانە سەریان سووتێنراون لە سەرجەم ڕۆژئاوای کوردستان ئەنەکەسە لە ژێر هەڕەشەی جیددی دایە.
دەشڵێ، لە رۆژئاوای کوردستاندا دیکتاتۆریەت پێڕۆ دەکرێ و پەکەکە ئازادی سیاسی پێشێلکردووە و سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هاواریانە لە دەستی پەکەکە و بە سەدان هەزار کەس لەبەر پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان دەربەدەر بووە.
کارزان سەباح هەورامی




