٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە بەرلین کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا-KDP.info-  نوێنەرایەتیی فەرمیی (ئەنەکەسە) لە بەرلین کرایەوە و بە ئامادەبوونی زۆرێک لە دیپلۆماتکاران، هەوڵەکانی (ئەنەکەسە) بەرز نرخێنرا.

ئەمڕۆ، (٩\٣\٢٠١٧)، بە ئامادەبوونی (دڵشاد بارزانی)، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەورووپا و نوێنەری باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەرلین و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، نوێنەرایەتیی (ئەنەکەسە) لە بەرلین کرایەوە.

(ئیبراهیم برۆ)، کە لەو ڕێوڕەسمەدا ئامادە بوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەوەی کرا، هەنگاوێکی گەورەیە لە دیپلۆماسیی (ئەنەکەسە)دا و، نەماندەزانی بەو شێوەیە پێشوازیی فراوانمان لێ دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی (ئەنەکەسە) بۆ هەوڵەکانی لەپێناوی کۆمەڵگایەکی دیموکراتدا دەستخۆشیی لێ کرا.''

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار