٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەزایەكی ئابووری: پەكەكە زیانی گەورەی بە ئابووریی هەرێم گەیاندووە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- شارەزایەكی ئابووری ڕایگەیاند، بە هۆی داگیركاریی پەكەكەوە، ژمارەیەكی بەرچاو گوندی هەرێمی كوردستان ئاوەدان نەكراونەتەوە و لە ڕووی ئابوورییەوە زیانی گەورەی بە هەرێمی كوردستان گەیاندووە. دەشڵێ، ئەگەر رێگریی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان هۆكار نەبووایە، ژمارەیەك دەروازە و خاڵی سنووریی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر دەكرانەوە و دەرفەتی كار بۆ هەزاران هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان دەڕەخسا.

(ئەمیر شێروانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە هۆی هەبوونی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"ـوە، بە دەیان و بگرە سەدان گوندی هەرێمی كوردستان ئاوەدان نەبوونەتەوە و چەكدارانی پەكەكە بنكە و بارەگای خۆیان لەو گوندانە دامەزراندووە، ئەمەیش بووەتە هۆی ئەوەی خەڵكی گوندەكان نەتوانن بگەڕێنەوە سەر شوێنەكانیان و بارگرانییەكی زۆر كەوتووەتە سەر شار و شارۆچكەكان، ئەگەر ئەو هەموو خەڵكە گوندنشینە بگەڕێنەوە شوێنەكانیان، لە ڕووی ئابوورییەوە كاریگەریی زۆری دەبێت، چونكە هەم ئەو خەڵكە كار دەكات و هەمیش بەرهەمیان دەبێت و سوودیان بۆ گشت خەڵكی كوردستانە نەك تەنیا خۆیان، ئێمە لە ناوچە شاخاوییەكان بەروبوومی خۆماڵییشمان هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی جووتیاران بە هۆی پەكەكەوە دەستیان پێ ناگات، ساڵانە رێژەیەكی بەرچاوی بەروبوومی سرووشتی و خۆمانە لەنێو دەچێت".

(شێروانی) گوتیشی: "زیانێكی دیكەی پەكەكە لەنێو خاكی هەرێمی كوردستاندا ئەوەیە، ئەگەر ناوچەكانی سەرسنوور ئارام بوونایە، ژمارەیەك دەروازە و خاڵی سنووری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەكرانەوە و بزافتی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی گەشەی دەكرد، بەڵام هەندێك لەو خاڵانەی سنووریش كە كراونەتەوە، زۆر جار بە هۆی پەكەكەوە  بازرگان و هاووڵاتیان ناتوانن بە شێوەیەكی ئارام برەو بە جووڵە بازرگانییەكانیان بدەن و، داگیركردنی رووبەرێكی خاكی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن پەكەكەوە، كاریگەریی نەرێنی لەسەر رەوشی ئابووریی هەرێم هەبووە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار