پەکەکە لە توڕەیی خەڵکی عامودا دەترسێت

ههولێر-KDP.info- ئەندامێکی دەستەی خۆجێیی ئەنەکەسه لە عامودا دهڵێت، پەکەکە هەموو رێگایەک دەگرێتەبەر بۆ سهركوتكردنی خەڵکی عامودا، چونكه پار لەوێوە زەنگی ئاگادارکردنەوەیان بۆ پپەکەکە لێ دا.
(نەجیب حەمید باهۆز) ئەندامی ئەنجوومەنی خۆجێیی لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا، بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاند، عامودا کراوەتە سەربازگە، لە دوێنێوە هەزاران چەکداری پەکەکە و عەرەبی عەشیرەتەکانی منبج هێنراونەتە شارەکە و، گوتی: "خەڵکی عامودا لە پەکەکە توڕەن، هیچ کات سڵیان لە شێوازهكانی سەرکوتكردنی پەکەکە نەکردووەتەوە، پار لێرەوە هۆشدارییان دا به پەکەکە؛ ساڵی 2004یش خەڵکی عامودا و سەرجەم شارەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا بوون وێنەی (سەرۆک بارزانییان) بەرز کردەوە لە یاریگای قامشلۆ، جا ئاماژهكان وان كه پەکەکە دەیهوێت تۆڵە لە شارەکە بکاتەوە".
ئەوەشی خستەروو، پەکەکە توانای بەرێوەبردنی ڕۆژئاوای نییە، بۆیە دەیەوێت بە زەبری هێز، تورەییی خەڵکی عامودا دابمرکێنێتەوە.
کارزان سەباح




