چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه لە منبجه‌وه بۆ عامودا جووڵەی پێکرا.. دوو بارەگای دیکەی ئەنەکەسە سوتێنران

هه‌ولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، جه‌ته‌كانی پەکەکە هەڵیانکوتایە سەر دوو بارەگای ئەنەکەسە لە عامودا و سوتاندنیانن.
(سەرحان بادینی) ئەندامی دەستەی خۆجێیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: ''چەکدارانی پەکەکە چواردەوری هەردوو بارەگای سەرەکیی ئەنەکەسەیان لە عامودا دا و دوای سوتاندنیان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوە''، گوتیشی: "هێزێکی بیانی نامۆی عەرەب لە سنووری منبجه‌وه بۆ سەرکەوتکردنی خەڵکی عامودا هێنراوه‌ته ناوچه‌كه".
كه‌مێك به‌ر له ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، (شەمدین نەبی) ئەندامی یەدەگی سەرکرادیەتیی پەدەکسە لە قامشلۆ، دەستبەسەرکرا و ژماره‌یه‌ك گەنجی عامودایش دەستبەسەر کران.
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




