٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەتەکانی پەکەکە لە خروقاتەکانیان بەردەوامن؛ بەرپرسێکی ئەنەکەسەیان ڕفاند

سەرچاوە: KDP.info

دێریک-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دێریک ڕایگەیاند، هێزەکانی (پەکەکە) دوو ئەندامی دیکەی (ئەنەکەسە)یان دەستگیر کرد و لە سوکایەتیکردن بە خەڵکی دێریک بەردەوامن و، ئەم ئێوارەیە بەرپرسێکی (ئەنەکەسە)یان لە ڕۆژهەڵاتی قامشلۆ ڕفاندووە.

(پەکەکە) لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە لە دەستگیرکردن و ڕفاندنی ئەندامانی (ئەنەکەسە) و بە هێزی دەمامکدار و بە شێوازێکی چەتەیی هێرش دەکاتە سەر (ئەنەکەسە). ئەمڕۆش بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە نەیویست ناوی ببرێت، لە دێریک هەریەک لە (مەحموود جانکۆ) و (ئەکرەم جانکۆ)، ئەندامانی (ئەنەکەسە)یان دەستگیر کردووە و بە شێوازێکی چەتەیی و بە هێزێک کە خۆیان ناو ناوە (شەبیح) هەڵیانکوتاوەتە سەر کەسوکاری ئەو دوو ئەندامەی (ئەنەکەسە).

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکە، لە دێریک هێزێکی دەمامکداری (پەکەکە)   لایەنگرانی (ئەنەکەسە) دەستگیر دەکەن و خەڵک دەڕفێنن و، زۆریان سووکایەتی بە خەڵکی دێریک کردووە و خەڵک لە دەستیان بێزارە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، ئەم ئێوارەیە (پەکەکە)، (شەمدین نەبی)، سەرۆکی نووسینگەی (ئەنەکەسە)یان لە ڕۆژهەڵاتی قامشلۆ ڕفاندووە و نازانرێت بۆ کوێیان بردووە و چارەنووسی نادیارە.
هەر ئەمڕۆ چەتەکانی (پەکەکە) لە دێریک هێرشیان کردووتە سەر ئاهەنگێکی ئافرەتان و بە ڕەفتاری نابەجێ و جنێودان و سووکایەتیکردن گەمارۆی ئاهەنگەکەیان داوە و دەستیان بەسەر هەموو کەلوپەلی ئاهەنگەکەدا گرتووە.

دواتریش دەستیان کردووە بە لێدان و ئەشکەنجەدانی ڕێکخەرانی ئاهەنگەکە و برینداریان کردوون.
 
کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار