هەڵەبجە؛ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هەیکەلی ئەنجوومەنی پارێزگا کۆبوونەوە

هەڵەبجە-KDP.info- ئه‌مڕۆ 8ی مارس سه‌رجه‌می لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له مه‌ڵبه‌ندی نۆی یه‌كێتی لە شاره‌زوو، له‌سه‌ر داوای ڕێكخراوی دیموكراسی بۆ هه‌مووان بە مەبەستی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه.
لە پرێسکۆنفرانسێکدا، (ئارام كه‌مال)، ڕێكخه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگەیاند: ''له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا گه‌شبینین، كه له ئاینده‌یه‌كی نیزیكدا بگه‌نه ڕێكکه‌وتن، بۆ دروستكردنی هه‌یكەلی ئەنجوومەنی پارێزگا.''
(ئارام كه‌مال)، گوتی: ''له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌كاندا پێشنیاری تازه هاتووه‌ته پێشه‌وه، بۆیه نوێنەری هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رووی خۆیان قسه ده‌كه‌ن و پاشان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه جارێکی دیکە لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه، تا بتوانن به هه‌موولایه‌ك ناكۆكییه‌كان وه‌لابنێن و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دروست بكرێت.''
سەبارەت بەو پێشنیارانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا کراون، (ئارام کەمال) دەڵێ: ''بڕیارمان داوە، تا ئەوکاتەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ سەرووی خۆیان قسە دەکەن، پێشنیارەکان ڕانەگەیەنین، چونکە لە کۆبوونەوەی دابێدا بڕیارە، کە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن پێشنیارەکان تاوتوو بکرێن.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




