٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕمێلا.. پەكەكە گوشار دەخاتە سەر خەڵك.. ئافرەت ڕووبەڕووی چەوسانەوەی سیاسی دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- لە شاری ڕمێلای ڕۆژئاوای كوردستان، پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" گوشار دەخاتە سەر ئەو ماڵانەی كە كوڕەكانیان لە ڕیزی پێشمەرگەی ڕۆژئاوادان و داوای چۆڵكردنی خانووەكانیان لێ دەكەن.

(بێریوان حەكیم)، كادیری یەكێتیی ئافرەتانی كوردستانی سووریا، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "پەكەكە دوای تۆماركردنی لیستی ناوی ماڵەكانی ڕمێلان لە قامشلۆ، هەر ماڵێك كوڕێكیان لەناو پێشمەرگەی ڕۆژ بێت، ناچاری دەكەن خانووەكە بەجێ بهێڵن و دووریان دەخەنەوە، ئەم هەڵمەتەیش ماوەی هەفتەیەكە دەستی پێ كردووە و لە دوای ئابڵووقەی شاری عامودا هەوڵ دەدرێت گوشار بخرێتە سەر شاری قامشلۆ و ڕمێلان كە زۆرترین چالاكیی سیاسییان تێدا ئەنجام دەدرێت".

(حەكیم) ئەوەیشی خستە روو: "لە ڕۆژی ٨ـی مارسدا كە رۆژی ئافرەتانە، لە رۆژئاوای كوردستان زۆرترین ئافرەت ڕووبەڕووی چەوسانەوەی سیاسی دەبنەوە و پەلكێشتی شەڕ دەكرێن و دوور دەخرێنەوە لە پرۆسەی خوێندن كە چەندین جار رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی هۆشدارییان لەو بارەیەوە داوە.

 

كارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار