سۆران سێوه‌كانی: په‌كه‌كه داگیركاره، حەقە حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ریان بكات

شنگال-KDP.info- نووسەر و شارەزای کاروباری گرووپە تووندڕۆکان(سۆران سێوکانی) دەڵی، به‌گوێرەی هه‌موو قانوونه‌كانی دنیا، بوونی په‌كه‌كه له قه‌ندیل و شنگال داگیركا‌رییه، چونكه ئه‌وان هێزی وڵاتێكی دیكه‌ن و خاكی باشووری كوردستانی داگیر كردووه، حەقە حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ریان بكات.
(په‌كه‌كه) له سنووری پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕانیه، چه‌ندین باره‌گای حزبییان هەیە، له‌ژێر ناوی جیاجیا، مێردمنداڵان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و به‌ناوی شۆڕشگێڕییەوە ده‌یاننێرن بۆ ناو گرووپه چه‌كدارییه‌كانیان له قه‌ندیل و ڕۆژئاوای كوردستان؛ ددان بە ئاڵای کوردستاندا نانێ و گوێ بە یاسا و ڕێسکانی حکوومەتی هەرێم و دامەزراوەکانی نادات و چۆنی بوێ وا هەڵسوکەوتی کردووە و دەکات.
لەمبارەوە نووسەر و شارەزای کاروباری گرووپە تووندڕۆکان(سۆران سێوکانی) ڕایگه‌یاند "په‌كه‌كه، له باشووری كوردستان چه‌كداركردنی منداڵی خوار ته‌مه‌ن(18)ساڵی قۆزتووەتەوە و دەیانباتە رێكخسته‌نه‌كانیانه‌وه، خۆی ئەمە به قانوونی نێوده‌وڵه‌تی ده‌چێته خانه‌ی تاوانی جه‌نگه‌وه، چونکە ئه‌و كه‌سانه پێیان ده‌وترێت ناكامڵ، بۆیه ناكرێت چه‌كدار بكرێن جا له‌لایه‌ن هه‌رگرووپێكی میلیشیاییه‌وه بێت."
(سێوه‌كانی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ "كرداره‌كانی ئێستا‌ی په‌كه‌كه، کە لە ڕیی باره‌گاكانیانه‌وه له سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان دەیکات، کە بردن و چه‌كداركردنی مێردمنداڵانە، كارێكی نایاسایی و قێزه‌ونه ئه‌گه‌ر بۆ كاری شۆڕشگێڕیش بێت!، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان بگرێتە بەر و دایانبخات، چونكه ئه‌و کارەی پەکەکە دەیکات، لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی منداڵه‌تییه له‌و منداڵانه، ئاخر ئه‌و جۆره كردارانه‌ی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش فه‌رقی نییه."
(سێوه‌كانی) جەخت دەکاتەوە "په‌كه‌كه هێزێكی چه‌كداری وڵاتێكی دیكه‌یه و به به‌زاندنی سه‌روه‌ریی خاكی باشوور و دانانی باره‌گای سه‌ربازی و رێكخستن، ته‌عدا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات."
نووسەر و شارەزای کاروباری گرووپە تووندڕۆکان هەروەها گوتی "به‌پێی هه‌موو قانوونه‌كانی دنیا، له بوونی په‌كه‌كه له قه‌ندیل و شنگال، وەک هێزێكی داگیركا‌ر وایه، چونكه ئه‌وان هێزی وڵاتێكی دیكه‌ن و خاكی باشووری كوردستانیان داگیر كردووه، لەبەر ئەوە مافی خۆیه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ریانبكات."
هێڤیار هەڵەبجەیی




