حکوومەت داکۆکی لە دابینكردنى ته‌واوى مافه‌كانى ژنان و یه‌كسانى ده‌كاته‌وه.. هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی کچانی ئێزدی بەردەوامن

شنگال-KDP.info- حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له سیاسه‌ت و كارنامه‌ى خۆى بۆ دابینكردنى ته‌واوى مافه‌كانى ژنان و یه‌كسانى ده‌كاته‌وه. له پەیامیدا لە یادی ٨ـی مارسدا، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه به هه‌موو توانایه‌ك له هه‌وڵى ئازادكردنى كچانى ئێزدی له ده‌ستى تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
دەقی پەیامی حکوومەت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان:
هه‌شتى مارس، ڕۆژى جیهانیى ئافره‌تان له ته‌واوى ژنانى كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، له‌م ڕۆژه‌دا به ڕێز و حورمه‌ته‌وه یادى هه‌موو ئه‌و ئافره‌ته گیانفیدایانه‌ى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه به گیانێكى پێشمه‌رگانه‌وه به درێژاییى خه‌بات و تێكۆشانى گه‌له‌كه‌یان، به گیان و خوێن، قوربانییان بۆ ئازادى و پاراستن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵات داوه و ڕۆڵێكى كاریگه‌ریان له به‌ره‌وپێشبردنى هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا له كوردستان گێڕاوه و ده‌گێڕن.
سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى ئه‌و ژنانه‌ى كوردستان داده‌نه‌وێنین كه له تێكۆشانى ئازادیى كوردستان، له ڕه‌شبگیرى و شاڵاوه ڕه‌شه‌كانى ئه‌نفال و هێرشه تیرۆرستییه‌كانى داعشدا شه‌هید بوون. هاوخه‌مى و هاده‌ردیى خۆشمان له‌گه‌ڵ دایكان، خوشكان، هاوسه‌ران و كچانى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئازیزانیان، باوكان، برایان، هاوسه‌ران و كه‌سوكاریان له‌پێناو ئازادى و به‌رگریكردن له كوردستان گیانیان به‌خشى، هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه به هه‌موو توانایه‌ك له هه‌وڵى ئازادكردنى كچانى ئێزدیمان له ده‌ستى تیرۆرستان به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌م یاده‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له سیاسه‌ت و كارنامه‌ى خۆى بۆ دابینكردنى ته‌واوى مافه‌كانى ژنان و یه‌كسانى ده‌كاته‌وه و به هه‌موو هێز و تواناى خۆیه‌وه پشتگیرى له هه‌وڵ و تێكۆشانى ئافره‌تان بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانیان ده‌كات، هه‌روه‌ها كار ده‌كات و له هه‌وڵى به‌رده‌وامدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ژنان له كوردستان ڕۆڵى زیاتر و كاراتریان له ته‌واوى جومگه‌كانى ژیاندا هه‌بێت، به ڕێز و پێزانینه‌وه له كارى هه‌موو ئه‌و خانم و كه‌سایه‌تى و ده‌زگا و ڕێكخراوانه‌ش ده‌ڕوانێت كه له‌پێناو مافه‌كانى ئافره‌تاندا كار ده‌كه‌ن و پشتگیری‌یان ده‌كات.
دووباره ڕۆژى جیهانیى ئافره‌تان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌رى بۆ ژنانى كوردستان و جیهان ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
8.3.2017




