٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەکەکە عاموودای گەمارۆ داوە؛ ئەندامانی ئەنەکەسە دەردەکرێن و دەستگیر دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info



عاموودا-KDP.info-  (ئەحمەد سلێمان یوونس) کادیری ئەنجوومەنە خۆجێییەکانی (ئەنەکەسە) لە عاموودا دەڵێ، (پەکەکە) گەمارۆی شارەکەی داوە و دەستی کردووە بە دەرکردنی ئەندامانی (ئەنەکەسە) لە فەرمانگەکانی حکوومەت و دەستگیریان دەکات.

(ئەحمەد سلێمان یوونس) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گه‌مارۆی شارەکەی داوە و لە دەوری شار هێزێکی چەکداریی بە ناوی (هێزی شەبیحە) کۆ کردووەتەوە، هەرکەسێک لەو شارە دەربچێت و گومانی ''ئەنەکەسە''ی لێ بکەن، ڕێی پێ نادەن دووبارە بگەڕێتەوە. بەزۆر خەڵک دەبەنە زیندان و گوشار لەسەر کادیرانی (ئەنەکەسە) دادەنێن، لە فەرمانگەکاندا بە ناوی حکوومەت کار دەکەن، هەرکەسێک گومانی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ (ئەنەکەسە)ی لێ بکرێت، دەردەکرێت.''

ئه‌و کادیره‌ی ئەنجوومەنە خۆجێییەکانی (ئەنەکەسە) لە شاری عاموودا دەڵێ: ''بەشێکی زۆری ئەو چەتانەی هێنراون بۆ عاموودا، خەڵکی دەرەوەی شارەکەن و عەرەبن و پێیان گوتراوە دەست لە خەڵک نەپارێزن، بۆیە لە گردبوونەوەکانی (ئەنەکەسە)دا بەتوندترین شێوە ڕووبەڕووی خەڵک دەبنەوە.''

(ئەحمەد سلێمان یوه‌نس) دەشڵێ: ''درەنگانی شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێی تەربێسی، (عەبدولحەلیم ئەحمەد) و ئەندامی ئەنجوومەنی خۆجێی (سلێمان کەنعۆ) دەستگیر کراون. لە ناوچەی (جل ئاغا)ش، (فەیسەڵ قاسم) بەرپرسی بەشی خۆجێی ناوچەکە دەستگیر کراوە.''

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار