٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لانە محەمەد: بەغدا دەیەوێت ئەجێندای خۆی بە پەکەکە جێبەجێ بکات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  چاودێری سیاسی، (لانە محەمەد) لە سلێمانی دەڵێ، بەغدا بەبێ بەرانبەر ھاوکاریی (پەکەکە) ناکات  و لەڕێی ئەوانەوە ئەجیندای خۆی لە شنگال جێبەجێ دەکات، بۆیە پێویستە (پەکەکە) بگەڕێتەوە بۆ باکووری کوردستان، نەک لە شنگال بێت.

(لانە محەمەد)، چاودێری سیاسی و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''شوێنی (پەکەکە) لە شنگال نییە و پێویستە بگەڕێنەوە بۆ باکووری کوردستان، لەبەر ئەوەی لەوێ چەندین کێشە ھەن و پێویستە چارە بکرێن؛ شنگال جێ بێڵن بۆ شنگالییەکان و کوردانی ئێزیدی، با خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و خۆیان بپارێزن، نەک (پەکەکە) وەکو ھێزێک خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت.''

(لانە محەمەد) گوتیشی: ''سەرباری ئەوەی کە ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، لەلایەن بەغداوە مووچە و بوودجەکەی لێ بڕدراوە، کەچی (پەکەکە) ھێزێکی دەرەکییە و بەغدا مووچەی بۆ دابین دەکات، دیارە کە بەغدا بێبەرانبەر ھاوکاریی ھیچ ھێزێک ناکات، بەڵام لە شنگال لەڕێی (پەکەکە)ەوە ئەجیندای خۆیان جێبەجێ دەکەن.''

بڵند ئیبراھیم  
 

هەواڵی پەیوەندیدار