٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێم ٣٠ ملیۆن دیناری بۆ یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە تەرخان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٣٠ ملیۆن دیناری تەرخان کردووە.

(فوئاد عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەڵەبجە لیژنەیەکی باڵای پێکھێناوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ یادی کیمیابارانی ھەڵەبجە بکات و ئامادەکارییەکان دەستیان پێ کراوە. حکوومەتی ھەرێمیش ٣٠ ملیۆن دیناری بۆ ئەو یادە تەرخان کردووە و بڕیارە ئەو یادە لە ھۆڵێکی داخراو لە ھەڵەبجە بەرێوە بچێت.''

(فوئاد عوسمان) گوتیشی: ''ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم و عێراق و نوێنەری وڵاتان و چەندین کەسایەتی بۆ بەشداری لە یادی کیمیابارانی ھەڵەبجەی شەھیددا بانگھێشت کراون.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار