جێگری سەرۆکوەزیرانی سوید، دەستخۆشی لە هەنگاوە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم کرد

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، جێگری سەرۆکوەزیرانی سوید، ده‌ستخۆشی له هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا کرد، به‌تایبه‌ت له هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتدا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٧-٣-٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو (ئیزابێلا لۆڤین) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، خاتوو (لۆڤین) خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد بۆ بۆ پاراستن و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر.
باسیشی له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان كرد و هاوكاری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ ئاواره‌كان به‌رز خراند و به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه زیاتر هاوكار بێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستی تیرۆر ئازاد كراون، دووپات كرده‌وه. ده‌ستخۆشی له هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له بواره جیاوازه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتدا، كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی سویدی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌و قه‌رز و هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی به عیراق ده‌درێت سوودمه‌ند نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا ئه‌م بابه‌ته‌ی پشتگوێ خستووه و داوای له شاندی میوان كرد له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته بورووژێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رزانه دابین بكرێت.
له به‌رده‌وامیی قسه‌كانیدا پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى چاكسازی پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و باشتركردنی ڕه‌وشی ئابووریی هه‌رێم ناویه‌تی و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومه‌ت پشتگیریی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات و هانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بووژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
تاوتووكردنی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




