٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕەپارەی هاوكاریی ئەڵمانیا بۆ مامۆستایان دەستی پێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- حكوومەتی ئەڵمانیا بڕی (4.874.730)ی دۆلار هاریكاریی دارایی دەبەخشێتە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك هاوكاریی كرێی هاتوچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی كە لە هەر پارێزگایەك ئەم هاوكارییەیان بەر دەكەوێت، بریتییە لە:

ـ دهۆك (٧٢٦٩) مامۆستا.

ـ هەولێر (٧٠٤٢)مامۆستا.

ـ سلێمانی (٥٨٥٥)مامۆستا.

كە كۆی گشتییان دەكاتە (٢٠١٦٦) مامۆستا لە هەر سێ پارێزگاكە.

* بڕی پارەی دابینكراویش بۆ هەر پارێزگایەك بریتییە لە:

ـ دهۆك (1.848.100) دۆلار.

ـ هەولێر (1.614755) دۆلاری.

ـ سلێمانی (1.411.875) دۆلار.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ڕێككەوتی دابەشكردنی پارەكە بۆ هەر پارێزگایەك بەم شێوەیە دەبێت:

ـ دهۆك لە ڕێكەوتی (٨ی ئازار تا ١٣ ئازار) دابەش دەكرێت.

ـ هەولێر لە ڕێكەوتی (١٤ی ئازار تا ٢٠ ئازار) دابەش دەكرێت.

ـ سلێمانی لە ڕێكەوتی (٢ی نیسان تا ٨ی نیسان) دابەش دەكرێت.

وەزارەتی پەروەردە ڕوونیشی كردووەتەوە، پارەدانەكە تەنیا یەك جار دەبێت.

 

ئومێد بابان

هەواڵی پەیوەندیدار