چاودێرێکی سیاسی: پەکەکە دژی ئیرادەی کورد و پێشمەرگە دهجووڵێنەوە

ههولێر-KDP.info- چاودێری سیاسی و ئهندامی خولی پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دهڵێت، ئەگەر پەکەکە بەوشێوەی ئێستا بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی ئەجێندای ھەندێک لایەن و وڵاتان، ئەوا لە داھاتوو ریسوا دەبێت و ھیچ بەرھەمێکیشی نابێت سوودی بۆ گەلی کورد ھەبێت، بۆیە باشترە بەخۆیدا بچێتەوە.
(مەھدی حاجی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "پەکەکە بەردەوام دەست لە کاروباری ھەرێمی کوردستان وەردەدات، لەکاتێکدا كه شوێنی راستەقینەی پەکەکە بۆ ئەوەی خەباتی لێ بکات باکووری کوردستانە، چونکە ھەر پارچەیەک لە کورستان تایبەتمەندیی خۆی ھەیە و خەباتی خۆیان دەکەن و پێویستە رێزیان لێ بگیرێت."
جیا لەوەی بە پێویستی دەزانێ ھەرپارچەیەکی کوردستان ھاوکاریی پارچەیەکی دیکە بکات بۆ سەرخستنی خەباتی ئەوان نەک تێکدانی، مێژوو دیار دەکات کە ھەمیشە پارچەکانی بەڵام وەک (حاجی) گوتی "پەکەکە بەوشێوەیە نییە و دەیەوێت خۆی زاڵ بکات، گەر ئەوان باس لەوە دەکەن ھاوکاریی ھەرێمیان کردووە ئێستا ناکرێت دژی ئیرادەی گەلی کورد و پێشمەرگە بجوڵێنەوە و خۆیان فەرز بکەن."
ئەوچاودێرە سیاسییه دهشڵێت، ئەوەی پەکەکە دەیکات لە بەرژەوەندیی کورد نییە و، پێویستە بەخۆیدا بچێتەوە، "پەکەکە لە ساڵی١٩٩١وە تائێستا یەکجاریش ھاوکاریی ھەرێمی کوردستانی نەکردووە و ھەمیشە کاری خراپی کردووە دژی ھەرێمی کوردستان و، بۆتە ئالەتێک لە دەستی خەڵکانی دیکە و ئەجێندای دەرەکی جێبەجێ دەکەن."
(مەھدی حاجی) زیاتر گوتی، "پەکەکە لەبەر ئەوەی ئەجێندای بیانی جێبەجێ دەکات دوور کەوتووەتهوه لە ئامانجی گەلی كورد، بۆیە بۆتە ئالەتێک و کەوتۆتە دەستی ئەولایەنانە و ئەجیندای ئەوان جێبەجێ دەکات، بۆیە لە داھاتوودا بێشک ریسوا دەبێت و ھیچ بەرھەمێکیشیان نابێت کە سوودی بۆ گەلی کورد ھەبێت."
بڵند ئیبراھیم




