شەبیحه‌كانی په‌كه‌كه دوو کادیری دیكه‌ی ئەنەکەسەیان ڕفاند.. باره‌گاكه‌شی له سه‌رێ كانیێ تێك درا

هه‌ولێر-KDP.info- درەنگانی ئەمشەوی دووشه‌ممه‌یه، شەبیحەکانی پەکەکە لە عامودا، دوو کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک.س)یان ڕفاندووە و چارەنووسیان نادیارە. له سه‌رێ كانیێیش، هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه.
درەنگانی ئەمشەو، گرووپێکی مەشقپێراوی تایبەت کە لەلایەن خەڵکەوە پێیان دەگوترێت شەبیحه‌ی سەر بە پەکەکە، لە شاری عامودا دوو کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا(پ.د.ک.س) كه بران، بە ناوەکانی (سیداد ئەحمەد سەیدمەجید) و (سامان ئەحمەد سەیدمەجید) ڕفاندووه، (سیداد) لە کۆلێژی یاسایە و (سامان)یش لە كارگێڕی و ئابووری.
بەپێی زانیاریی ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیەدە دەستی بە ڕەشبگیری کردووە و ئابڵوقەی تەواوی شاری عامودای داوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆ، چەکدارانی په‌كه‌كه، ئه‌م ئێواره‌یه له (سەرێ کانیێ) هێرشیان كرده‌وه سەر بارەگاکانی په‌ده‌كه‌سه و کەلوپەلی باڵاخانەکه‌یانی تێک‌شکاندن.
بەرپرسی رێکخستنی تۆڕی شەپۆلی دوارۆژی کورد لە سووریا(عەبدولسەلام عۆسمان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''ئەو چەکدارانە كۆی کەلوپەلەکانی بارەگاکانی ئەنەکەسەیان لە شارەکەدا و به به‌رده‌م چاوی ئاسایشه‌وه تیکشکاند.''
گوتیشی: ''هۆشداریشیان داوه له‌وه‌ی كه نابێت جاریکی بگەڕێنەوە ئەم ناوچەیە.''
کارزان سەباح هەورامی-کاروان باعەدری




