نێچیرڤان بارزانی: ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم 35% زیادی كردووه.. پێویسته هه‌رێمی كوردستانیش له قه‌رزه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی سوودمه‌ند بێت

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ، (نێچیرڤان بارزانی) ئاماژه‌ی دا، كه به‌هۆی هاتنی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆره‌وه، ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم 35% زیادی كردووه. هاوكات به پێویستی زانی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رزانه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی سوودمه‌ند بێت كه ده‌یداته عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كان ببێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6-3-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (كریستۆس ستایلیانیدس) كۆمیسیاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ هاوكاریی مرۆیی و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و، سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كرد بۆ پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها هاوخه‌میی خۆیان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی شه‌ڕی دژی تیرۆر نیشان دا، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رز نرخاند و هیوایان خواست ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه له بواره‌كانی دیكه‌شدا ڕه‌نگ بداته‌وه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆریش كه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، شاندی میوان جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی هاوكاریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و، له قۆناغی داهاتوویشدا له بواری سه‌قامگیری و په‌روه‌ردی و ته‌ندروستیدا بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان هاوكار ده‌بن، هه‌روه‌ها هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ سووككردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و تێبینییه‌كانی شاندی میوانی كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هۆی هاتنی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆره‌وه، ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم 35% زیادی كردووه. ئاشكرایشی كرد ئه‌و بریندارانه‌ی سوپای عێراق كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له مووسڵ بریندار ده‌بن، له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌واوده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمدا، به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش له‌مباره‌یه‌وه هاوكارییه‌كانیان له ئاستی پێویستدا نه‌بووه، بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی جیددی‌تر ئاوڕ له‌م پرسه بداته‌وه.
به پێویستیشی زانی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رزانه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی سوودمه‌ند بێت كه ده‌یداته عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كان ببێته‌وه. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌لێر و به‌غدایش، (نێچیرڤان بارزانی) ئاماژه‌ی دا كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه سه‌رجه‌م كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئێستا به‌غدا زیاتر كار بۆ ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ له تیرۆریستانی داعش ده‌كات.
تاوتووكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی ناوچه‌كه و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ریان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.





