٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژاپۆن بایی 2 ملیۆن دۆلار هاوكاریی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  رێكخراوی (یونۆپس)، لە رێگەی وڵاتی ژاپۆنەوە، بە بڕی پتر لە 2 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل، كەلوپەلی سەربازی و پێویستی بۆ پۆلیسی هەرێم دابین كرد.

لەو بارەیەوە، لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت)، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند، رێكخراوی (یونۆپس) بە هامەهانەگیی وڵاتی ژاپۆن، بایی زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار، ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسكیل و پێداویستیی سەربازیی بۆ 30 بنكەی پۆلیسی كۆمەڵگەیی لە هەرێمی كوردستاندا دابین كرد.

لیوا (عەبدولخالق) وتیشی، پێداویستییە سەربازییەكان بۆ هەولێر، سلێمانی، دهۆك، سۆران و چەند ناوچەیەكی ترن و پۆلیسی كۆمەڵگەییش لەمەودوا كەڵكیان لێ وەردەگرێت.

بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ئەركی پۆلیسی كۆمەڵگەیی، هۆشیاركردنەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیریی هاونیشتمانیانە تا هەرچی زیاتر شارەزاییان لە یاسا و رێسا باوەكان هەبێت.

ئومێد بابان
 

هەواڵی پەیوەندیدار