"دوای ڕووداوەکەی خانەسۆر، ئەو خەڵکەی لەگەڵ پەکەکە بوون لێیان دەکشێنەوە"
_-_Copy__2017_03_06_h16m34s59__HK.jpg)
شنگال-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال دەڵێت، لەدوای ڕووداوەکەی ئەم دوایییەی خانەسۆر ئەو خەڵکەی لەگەڵ (پەکەکە) بوون، زۆر نیگەرانن و لێ دەکێشنەوە.
(مەیسەر حەجی ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێستا دۆخی شنگال ئارامە و ھیچ شتێک نییە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە، بەڵام خەڵک زۆر لە (پەکەکە) دڵگران بوونە، بەتایبەتی ئەوانەی (پەکەکە) لەخشتەی بردبوون، ئێستا خۆیانی لێ دوور دەخەنەوە، چونکە ئەو پێنج کەسەی بە دیل لای پێشمەرگە بوون، کەسوکارەکەیان زۆر سوپاسی پێشمەرگەیان دەکرد، کە بۆیان گەڕاندوونەتەوە و لە دەستی (پەکەکە) دەریان ھێناون.''
(مەیسەر حەجی ساڵح) گوتی: ''ئێستا ئەوانەی لەگەڵ (پەکەکە) بوون، بەردەوام لێیان ھەڵدەگەڕێنەوە و باس لەوە دەکەن، کە زۆر لە (پەکەکە) نیگەرانن، چونکە پێیان وایە (پەکەکە) کارێکی زۆر خراپی کردووە، کە ھێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە.''
گوتیشی: ''میر و بابەشێخ و ئەنجوومەنی ڕۆحانی و ھەموو سەرۆکھۆزەکانی کوردانی ئێزیدی دژی بوونی (پەکەکە)ن لە شنگال و داوا دەکەن، لە شنگال نەمینن، چونکە خەڵکی شنگال پێی وایە تا (پەکەکە) لە شنگال بێت، ئارامی بەدی نایەت.''
بڵند ئیبراھیم




