٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک بڕیاری هەماهەنگییان دا؛ نابێ جارێکی دیکە تاکلایەنانە هێز بجووڵێندرێت"

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەڵێ، ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک کۆبوونەوە و تێیدا بڕیار درا، نابێ بەبێ پرسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک جارێکی دیکە هێز بۆ کێڵگە نەوتییەکان بجوڵێندرێت.

(د. محەمەد خورشید) بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک کۆبوونە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک تەوەر کرا، لەوانە یادەکان، کە ھەمووان پێکەوە یادەکان بکەینەوە و، لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە، ھەمووان لەگەڵ ئەوە بوون، کە ھەڵبژاردن بکرێت و لە پارێزگاکانی دیکە جیا نەکرێتەوە، ھەرچەندە ئومێدمان نەبوو، کە بکرێت، لەبەر ئەوەی زەحمەتە لە پەرلەمان یاسای بۆ دەربچێت.''

(د. محەمەد خورشید) گوتی: ''لە خاڵێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەی (پەکەکە) لە شنگال کرا و پارتی لەگەڵ ئەوەیە، کە نابێت شەڕی براکوژی بکرێت و حەرام کراوە، بەڵام پێویستە سەروەریی ھێزی پێشمەرگە بپارێزرێت.''

(د. محەمەد خورشید) ڕوونی کردەوە: ''خاڵی دیکەی کۆبوونەوەکە دەربارەی چوونی ھێزێکی یەکێتی بۆ سەر کۆمپانیای نەوتی باکوور بە شێوەیەکی تاکلایەنە بوو، ئێمە ئیدانەی ئەو کارەمان کرد و ھەموو حیزبەکان پێی نیگەران بووین، بۆیە بڕیار درا، ھەرجووڵەیەکی وەها بکرێت، دەبێ لە ڕێی ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگاوە بێت و نابێ بە ھێز ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت. بۆیە بڕیاردرا نابێ جارێکی دیکە ئەو کارە دووبارە بێتەوە و تاکلایانە هێز بۆ کێڵگە نەوتییەکان بجوڵێندرێت.''

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار