سەرچاوەیەک: دیمەشق چەکی قورس ڕاده‌ستی په‌كه‌كه ده‌كات

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- سەرچاوەیەکی باوه‌ڕپێكراو لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئاشكرای كرد، درەنگانی دوێشەو، لە فرگەی دیمەشقەوە چەکی قورس بە فڕۆکە گوازراوەتەوە بۆ قامشلۆ و، سەرجەم چەکەکانیش ڕاده‌ستی پەکەکە كراون.
ئەو سەرچاوەیه باوه‌ڕپێكراوه بێ ئه‌وه‌ی جۆر و ڕێژه‌ی چه‌كه‌كان بدركێنێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكارتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه: "لە فرگەی دیمەشقەوە چەکەکان گوازراونەتەوە بۆ قامشلۆ، لەوێ رادەستی پەیەدە و پەکەکە کراون، جا مەترسی هه‌یه ئەو چەکانە بۆ تەسفیەی حیسابی سیاسی بێت".
وه‌ك سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كه كه له‌به‌ر هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه نه‌یوسیت ناوی ببرێ، گوتی، ئەم هه‌وڵه‌ی ڕژێمی سووریا و پەکەکە، كار و كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه سیاسه‌ته نانه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی زیاتر دەخاتە بەردەم گومانەوە.




