په‌یه‌ده، بە هۆی تاكڕۆیی و باوەڕنەبوونی بە ئازادی و فرەیی، لە کۆنگرەی سۆشیالیست ئینتهرناسیۆناڵدا وەدەر نرا

هەولێر-KDP.info- بە هۆی سیاسەتی تاکڕۆیی و ڕەتکردنەوەی فرەحزبی و هاوکات په‌لاماردانى حزبه‌كانى دیكه‌ى ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر بیروڕای جیاوازتر لە ئەوان، به‌تایبه‌تى لایەنەکانی (ئه‌نه‌كه‌سه)، پەیەدە لە ڕێكخراوى سۆشیالیست ئینته‌رناسیۆناڵ وەدەر نرا.
سیاسه‌تى چه‌ند ساڵه‌ى ڕابردووى په‌یه‌ده یان ڕاستتر بڵێین پەکەکە له ڕۆژئاواى كوردستان، به‌هۆى جێبه‌جێكردنى ئه‌جێندا هه‌رێمییه‌كان، وه‌ك حزبێك له جیهاندا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ناكرێت و ڕەت دەکرێتەوە.
به‌پێى پێكهاته و پێڕۆى نێوخۆى ڕێكخراوى سۆشیالیست ئینته‌رناسیۆناڵ، ساڵانه له چوارچێوه‌ى كۆنگره‌كانى خۆیدا، چه‌ندین پرسى هه‌نوكه‌یى و پێداچوونه‌وه به ئه‌ندامه‌تیى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كه له‌سه‌ر بنه‌ماى پێڕۆى ڕێكخراوه‌كه وه‌رگیراون، هه‌موار ده‌كرێنه‌وه و، یاساکانی وایە کە پێش ئه‌وه‌ى هه‌ر حزبێكى جیهانى به ئه‌ندام وه‌ربگیرێت، له چوارچێوه‌ى پێڕۆى ڕێكخراوه‌كه‌یاندا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كه‌ن، ئینجا کە مەرجەکانی بەئەندامبوونی تیدا بێ، سه‌ره‌تا وه‌ك چاو‌دێر و دواى دۆزینه‌وه‌یان له‌و چوارچێوه مه‌ده‌نییه و ئازادییه‌ى كه ڕێكخراوه‌كه هه‌یه‌تى، وەرگەگیرێ ئەگەر تییشیدا نەبێ ئەوا ڕەت دەکرێتەوە.
له ڕۆژى 2/3/2017 هه‌تاوه‌كو 5/3/20167 سۆشیالیست‌ئینته‌ر‌ناسیۆناڵ كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى ڕێكخراوه‌كه‌ى ڕێك خست، كه (25)ـه‌مین كۆنگره‌ى ڕێكخراوه‌كه‌یانه. وه‌ك سروشتى هه‌ر كۆنگره‌یه‌كیان سه‌ره‌تا باس له‌و پرسه گەرمانە كرا کە جیهانیانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە و ئینجا گه‌ڕان به دواى چاره‌سه‌رییه‌كاندا، به‌تایبه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. ئه‌وه‌ى كه له‌م كۆنگره‌یەی ئه‌مساڵدا له سه‌ر پرسى كورد باس كرا، قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى به‌ئه‌ندامبوونى پارتی یەکێتیی دیموکرات-په‌یه‌ده-ی سەر بە پەکەکە. هەڵبەت دواى خستنه به‌رباس و هه‌ڵسه‌نگاندنى په‌یه‌ده، به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى سۆشیالیست ئینته‌رناسیۆناڵ به‌ئه‌ندامبوونى په‌یه‌ده ڕه‌ت كرایه‌وه و له چوارچێوه‌ى چاودێریشدا نامێنێته‌وه.
بەگوێرەی هۆكاره‌كانى ده‌ركردنى ئه‌م بڕیاره‌ى سۆشیالیست ئینته‌رناسیۆناڵ، ڕەتکردنەوەکە یاخوود دەرکردنیان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ى كه په‌یه‌ده له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا له ڕۆژئاواى كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك ستراتیژیه‌تى خۆیان ئاڕاسته ده‌كرد، كه تاكحزبى و تاكڕۆیى بنه‌ماى سیاسه‌تیان بووه و سیستمی فره‌حزبییان له ڕۆژئاواى كوردستان مه‌حرووم كردبوو.
هۆکارێکی دیکەی دەرکردنی پەیەدە، په‌لاماردانى حزبه‌كانى دیكه‌ى ڕۆژئاوای کوردستانە لەسەر خاکی خۆیان به‌تایبه‌تى (ئه‌نه‌كه‌سه). ئه‌م سیاسه‌تانه‌ى په‌یه‌ده له چوارچێوه‌ى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى رێكخراوى سۆشیالیست ئینتهرناسیۆناڵدا ده‌ریخستوون و به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ڕێكخراوه‌كه ڕه‌ت کرایەوە كه په‌یه‌ده وه‌كو ئه‌ندام له سۆشیاڵ ئینته‌رناسیۆناڵ وه‌ربگیرێت.
پەیەدە کە ڕێکخراوێکی دروستکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە-یە، لەوەتەی ٢٠١١ـەوە کە دۆخی سووریا دووچاری قەیران و شەڕی نێوخۆییە بووەتەوە، لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە هاوکاری و هەماهەنگیی ڕژێمی سووریا، تا بە ئیستایش دەگات، سیاسەتی ڕەتکردنەوەی بیروڕا جیاوازەکان لە خۆیان پێڕۆ دەکات و، سەربازیی ناچاری و چەکدارکردنی مێرمنداڵان، هەروەها گرتن و ڕاوەدوونانی سەرکردە و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکانی دیکەی بە تایبەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد بە شێوەیەکی سیستەماتیک درێژە پێداوە.




