٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: بەم دواییە ھێز بۆ ناوچەکانی پەکەكه‌ی لێیە نەجووڵێندراوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  بەرێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ھەموو ئەو ناوچانەی پەکەکەی لێیە، بوونی ھەیە، نەک بە ناوی حزب و لایەنەوە دژی پەکەکە دانرابن، پێشمەرگە لە دژی داعش وەستاوەتەوە، نەک بۆ پەکەکە و بە مەبەست.

پەیوەست بەو دەنگۆیانەی گوایە پارتی ھێزی چەکداری ناردووەتە ئەو جێگایانەی پەکەکەی لێیە، (ھەڵگورد حیکمەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ھەموو ئەو جێگایانەی پەکەکەی لێیە، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان وجودیان ھەیە، بەڵام بە ناوی ھیچ حزب و لایەنێکەوە ھێز نەناردراوە بۆ ھیچ جێگایەک، تەنانەت لە مخمووریش کە باس دەکرێـت پارتی ھێزی ناردووە، ھێزی پێشمەرگەی لێە و جێگیرن، چونکە لە ماوەی دووساڵ و حەوت مانگ میحوەری شەڕ بووە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، نەک بۆ پەکەکە  بەتایبەت نێردرابێت، بەڵکو خۆی ھێز وجودی ھەیە، ھیچ مەبەستێکیش نییە، ڕاستییەکی گرینگ ھەیە، ھەمووان بیزانن، ئەویش ئەوەیە کە وەزارەتی پێشمەرگە مەرجەعیەتی بەھێزی پێشمەرگەی کوردستانە، ھەروەھا ھێزی پێشمەرگە بە ھەموو جۆرە یەکەکانیەوە لەژێر فەرمانی (سەرۆک مەسعوود بارزانی)ـیە وەک فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی پێدەکرێت و ھێز دەجووڵێنرێت، لەبەر ئەوە ھێزی پێشمەرگە ھێزێکی رێکخراوەی دامەزراوەییە، خاوەنی فەرماندەییەکی گشتییە کە ھەیەتی، لەژێر فەرمانی ئەم فەرماندەیە و ئەو وەزارەتە نەبێت، ھیچ ھێزێک جووڵە ناکات."

ئاماژە بە سەرکەوتنە یەک لە دوا یەکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ماوەی دووساڵ زیاتر شەڕی دژی تیرۆریستان، تایبەت نەبوو بە حزبێک و گوتی  "ئەوەی ئیستا باسی دەکەن تەنھا دەیانەوێت ھەیبەتی ھێزی پێشمەرگە کەم بکەنەوە و چاویان بەو دەستکەوتە مەزنانەی ھێزی پێشمەرگە ھەڵنایە، چونکە پێشمەرگە توانی ھێزێ تیرۆریستی ترسناکی وەک داعش تێک بشکێنێت."

بەڕێوەبەرەی گشتیی ڕاگەیاندنی وەزراەتی پێشمەرگە گوتی: "لە خانەسۆر و ناوچەی سنوونێ ھیچ جموجۆڵێک نییە بارودۆخێکی ئاسایی ھەیە، ئێمە ھیوادارین ھێزی بەرانبەر بە پێشمەرگە بە مەسئولانە ھەست بەم واقعە بکات کە ھەرێمی کوردستانی پێیدا تێپەڕ دەبێت، باشترین ھەڵوێست کە بۆھێزی پێشمەرگە ھەڵوێستی نەخوازراو نەبن و ئەوەیە کە لەو سنوورانە ھێزێکی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بوونی نەبێـت."

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار